ترافیک
لەم کاتەدا شتنی ئۆتۆمبیل خراپە
SNN: 

یەکێک لەو شتانەی کەپارێزگاری لەجوانی  و درەوشانەوەی ئۆتۆمبیل دەکات گرنگیدانە پیچی سەرباری شتنیەتی بەشێوەیەکی دەوریی، گرنگیەکەش تەنیا لەوێدا نامێنێتەوە بەڵکو پارێزگاری لەجوانی دەکات و دەیپارێزێت لەژەنگ و دەیدرەوشێنێتەوە و پارێزگاری لەبەشەکانی ناوەوەی دەکات. 
بەڵام ھەندێ جار شتنی ئۆتۆمبیل مەترسییە و زیانی پێ دەگەیەنێت ئەمەش کاتێ لەگەشتێکی دوور و درێژ دێیتەوە و یەکسەر ئۆتۆمبیلەکە دەشۆیت. 
بەو جۆرە ئۆتۆمبیلەکە ھەموو بەشەکانی بۆماوەیەکی درێژ گەرم دەبێ بەو جۆرە ئەگەر یەکسەر بیشۆیت ئەوا کاریگەری دەبێ لەسەر بەشەکانی وەک بۆیەکەی کەدرەوشانەوەی نامێنێ، بەش پلاستیکیەکانی دەتەقێت، پێکھاتەکارەباییەکانی تێک دەچێت، بانسەکانی زیانیان پێ دەکەوێت، و فلنجە خواردەبێت.

3 هەفتە پێشتر - Oct 25 2018 1:13PM
2026
بابه‌تی زیاتر