یاسا
یاسا
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت
SNN:  تایبەت
لەبارەی خۆشەویستی و كەوتنە داوی خۆشەویستیەوە زۆر پەندو بەسەرهات و وشەی جۆراوجۆر هەیە، بەڵام دیارترینیان ئەوەیە كە دەڵێت ((كەوتنە داوی خۆشەویستی ئاسانە، بەڵام بەردەوامیدان بەو خۆشەویستییە زۆر گرنگ و تایبەتە))، ئەمە بۆ نێوانی كچ و كوڕێك ئاساییە، بەڵام هەرگیز بۆ نێوانی ئەو ژن و پیاوانە هاوسەریان هەیە ئاسایی نییە، وەكو ئەوەی لەم بەسەرهاتە ڕاستەقینەیەدا دەیخوێنیتەوە، كاتێك خێڵان دەكەوێتە داوی ژنێكەوەو دواجاریش خودی ژنەكەی خێڵان ڕاستیەكانی بۆ دەردەكەوێت، بەڵام بۆ ئەوەی ژیانی نەشێوێت، لەهەڵەكانی هاوسەری خۆشدەبێت و دەیەوێت بەردەوامی بەخۆشەویستی نێوانیان بدات.

خێڵان گەنجێكی تەمەن 29 ساڵەو دانیشتوی یەكێك لەشارەكانی هەرێمی كوردستانە، خێزاندارەو خاوەنی یەك منداڵە، پیشەی ڕۆژانەی شۆفێری شۆفڵ و گەڵابەیەو هاوكات كاری هەڵكەندنی بیری ئاو دەكات.

لەناو خەڵكدا گەنجێكی باش و كاسبە، خێڵان لەگەڵ (فارس)ی ئامۆزای ڕێكدەكەوێت كە نیوەی زەوییەكەی بكڕێتەوە، چونكە فارس زەوییەكی هەیە دوو دۆنمەو دۆنمێكیان خانوی تێدا دروستكردوە، دۆنمەكەی دیكەش بەبەتاڵی ماوەتەوە، خێڵانیش پارەیەكی كۆكردۆتەوەو ئەو دۆنمە لەئامۆزاكەی دەكڕێت.

فارس تەمەنی 40 ساڵەو ژنێكی هەیە بەناوی (مەستان)و منداڵیان نابێت، چەندینجار چونەتە لای دكتۆر، بەڵام چارەسەریان نییە، مەستان تەمەنی 35 ساڵەو ژنێكی شۆخ و شەنگەو بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆلیسیش چەندینجار دەستگیركراوە، چونكە لەگەڵ خەڵكدا زۆر دەبێتە دەمەقاڵەو شەڕدەكات، بەڵام جوانیەكەی مەستان بێوێنەیە!!

دوای ئەوەی خێڵان زەوییەكەی دەكرێت، دەستدەكات بەدروستكردنی خانوو ماوەی شەش مانگی پێدەچێت، خانویەكی بچوكی تێدا دروستدەكات و نێوانی خانوەكەی خۆیی و فارسی ئامۆزای بەبلۆك دەگرێت، دوای ئەوەی خانوەكەی دروستدەكات ژن و ماڵ و منداڵەكەی دەهێنێتە ناو خانوەكەو ژنی خێڵان لەگەڵ ژنی فارس زۆر تێكەڵدەبن و زۆربەی ئیشەكان بەیەكەوە دەكەن.

فارس حەزی لەكەسایەتی ژنەكەی نییە، چونكە ژنەكەی شەڕو بۆڵەبۆڵ لەناو ماڵەكەی خۆیدا زۆردەكات، دوای ئەوەی بێهیوا دەبن لەمنداڵ بون، وردە وردە لاوازی سێكسی دەكەوێتە نێوان مەستان و فارس، بۆیە لێرەوە فارس دەستدەكات بەخیانەتكردن لەمەستانی خێزانی، بەڵام پاش ماوەیەكی كەم مەستان بەم خیانەتە دەزانێت و دەبێتە دەنگە دەنگیان، بەجۆرێك مەستان ڕاستەوخۆ داوا لەفارسی مێردی دەكات واز لەوكارە بهێنێت، كاردەگاتە سەر ئەوەی، مەستان هەڕەشە لەمێردەكەی دەكات، بەڵام فارس ئەم هەڕەشانە بەهەند وەرناگرێت و وا دەزانێت تەنها بۆ ترساندنی فارس ئەم قسانە دەكات.

دوای ماوەیەك مەستان بۆ ئەوەی تۆڵە لەفارس بكاتەوە، بیر لەوەدەكاتەوە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ خێڵان ببەستێت، بەوپێیەی خێڵان گەنجێكی قۆزو كاسبەو لەهەمانكاتیشدا خانوەكانیان نزیكە لەیەكەوەو بەوردی ئاگاداری ژیانی یەكترن، بۆیە ڕۆژێك مەستان بەشێوەیەك لەشێوەكان هەستی خۆی بۆ خێڵان دەردەبڕێت، بەڵام لەسەرەتادا خێڵان باش تێناگات و هیچ جۆرە هەستێكی بۆ مەستان نابێت.

مەستان كۆڵنادات تا خێڵان ڕازیدەكات، دوای ئەوەی خێڵان ڕازیدەبێت، ڕاستەوخۆ كاری سەرجێی دەكەن، هەر هەمان ڕۆژ دوای نانخواردن لەدەرەوە، جارێكی دیكە سێكس دەكەن هەر لەو شوێنەدا بەڵێن بەیەكتر دەدەن كە ئەم بابەتە لای كەس باسنەكەن، ئەم پەیوەندییە بۆ ماوەیەك بەردەوامدەبێت و هاوكات ئەو توڕەییەی مەستان بۆ فارس هەیبوو بۆ خێڵان نیەتی و هەموكات ڕوی خۆشە لەگەڵیدا.

دوای سێ مانگ دەردەكەوێت مەستان دوو گیانە، سەرەتا مەستان بەخێڵان دەڵێت كە دوگیانە، بەڵام خێڵان نكوڵی لێدەكات، چونكە ترسی هەیە كە كارەكەیان ئاشكرابێت، دوای ماوەیەك مەستان لەفارسی مێردی جیادەبێتەوەو داوادەكات خێڵان دوبارە مارەی بكاتەوەو بیكاتە هاوسەری خۆی، بەڵام خێڵان بەوكارە ڕازینابێت، لەبەرئەوەی ئەگەر لەفارس جیاببێتەوە، ئەو ناتوانێت بیهێنێت، چونكە هەتا ئەمكارانە تەواو دەبن سكی مەستان گەورە دەبێت، دواتر مەستان بیر لەوەدەكاتەوە خێڵان بكوژێت، چونكە ئەم بابەتە تەنها ئەو دوكەسە دەیزانن و بەكوشتنی خێڵانیش ئەو بابەتە دەچێتە ژێر گڵ، بۆیە مەستان و دوو برای پیلان دادەنێن كە چۆن خێڵان بكوژن.

مەستان لای براكانی دەڵێت:"خێڵان ئەو پارچە زەوییەی ئێمەی كڕیوەو پارەكەی نادات"، براكانی مەستان پێشینەی خەڵك كوشتنیان هەیەو كارەكە ئاسانە لایان، بۆیە ڕۆژێك مەستان داوا لەخێڵان دەكات كە بچێتە ماڵیان، دەڵێت فارس لەماڵەوە نییە، بۆیە خێڵانیش دەچێت و وادەزانێت وەك جارەكانی دیكە مەستان چاوەرێی سێكسە، بەڵام نازانێت براكانی لەوێن.

دوای ئەوەی دەست و قاچی دەبەستنەوەو زیاد لەپێنج چەقۆی لێدەدەن و بەبێ هۆشی هەڵیدەدەنە حەوشەكەی خۆیانەوە، بۆیە ژنەكەی خێڵان دەچێت بەهانایەوەو دوای ئەوەی بەهۆش خۆی دێتەوە بەژنەكەی دەڵێت كە ئەوان وایان لێكردوە، بەڵام ناڵێت لەبەرچی.

دواتر ژنەكەی خێڵان پۆلیس ئاگاداردەكاتەوەو دوای ئەوەی هەمویان دەستگیردەكرێن، دان بەهەموو شتێكدا دەنێن و سەرجەم ڕاستییەكان ئاشكرادەبن، بۆیە فارس لەمەستان جیادەبێتەوەو چارەنوسی منداڵەكەی ناوسكی بەرەو نادیاردەبەن، هاوكات خێڵان دان بەهەڵەی خۆیدا دەنێت و داوای لێبوردن لەخێزانەكەی دەكات، سەرەنجامیش خێزانەكەی لەخێڵان خۆشدەبێت، براكانی مەستان بەگوێرەی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنرێت.

3 هەفتە پێشتر - Oct 26 2018 5:53PM
5338
بابه‌تی زیاتر
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....