کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ ھەڵەی پارەو دارایی پەیوەندی ھاوسەرێتی تێک دەدات
SNN: 

گرفتە داراییەکان یەکێکە لەگرنگترین ئەو بابەتانەی کەدەبێتە ھۆی دروستبونی گرفتی گەورە لەنێوانی پیاوان و ژناندا و پەیوەندیی ھاوسەرێتی لەبەریەک ھەڵدەوەشێنێت و بۆ رێگایەکی داخراوی دەبات. 
بۆ رێگری لەوەی گرفتە داراییەکان ژیانی ھاوسەران تێک بدات، "جاکلین نیومان" شارەزای بواری پەیوەندییەکانی ھاوسەران لەئەمریکا چەند ھەڵەیەکی دارایی دەستنیشان کردوە کەدەبێ خۆی لێ بەدووربگیرێت بەم جۆرە: 
١. پارەشاردنەوە: پەیوەندیی ھاوسەرێتی پەیوەندییەکی ھاوبەشە و متمانەی ھاوبەش پێکیانەوە دەبەستێتەوە بۆیە شاردنەوەی بڕێک پارە ئەگەر بۆ سودی ھەردولاش بێت زیانی دەبێ بۆ پەیوەندییەکە و وەک جۆرێک لەدرۆ دەزانرێت کەبەئاشکرابونی گرفتی تر دروست دەکات کەبێ متمانەییە. 
٢. شاردنەوەی قەرز: ئەمەش گرفت دروست دەکات و متمانە ناھێڵێ و حاڵەتی ناجێگیری دروست دەکات و دەبێتە ھۆی کۆتایی ھاتنی ھاوسەرێتییەکەیان. 
٣. زیادمەسرەفی یاخود سەرفکردنی زۆری پارە لەلایەن ھەریەکەیانەوە یەکێکە لەھۆکارەکانی ناکۆکی ھاوسەرێتی و گرفتی دارایی دروست دەکات بەھۆی زۆر سەرفکردنەوە کەدەبێتە ھۆی ئەوەی خێزانەکە بکەوێتە ژێر باری قەرزێکی زۆرەوە. 
٤. کاتێ ژنان کۆنترۆڵی باری دارایی دەکەن : ئەمەش کاتێ ژنەکە پارەی زیاتر پەیدا بکات پیاوەکە توشی گرفتی دەروونی دەکات و کاردانەوەی نەرێنی دەبێ لەمامەڵەکردنیدا، ئەمەش دواجار کاردانەوەی نەرێنی دەبێ و گرفت و کێشە دروست دەکات. 
٥. ناکۆکی دارایی: نیومان دەڵێت ناکۆکی دارایی نێوان ژن و ھاوسەرەکەی دەبێتە دەرەنجامێکی کارەساتبار لەبارەی پەیوەندییەکەیانەوە، بۆ نمونە ئەگەر ژن داخوازی زۆربێت و پیاو پارەکەی نەبێت گرفت لەنێوانیان دروست دەبێت.

6 مانگ پێشتر - Oct 28 2018 8:01PM
1439
بابه‌تی زیاتر
بۆ خانمان بەم جۆرە رۆمانسیەتت بۆ ھاوسەرەکەت دەربڕە...
دیارترین رێگرەکان لەکارکردنی ژنان ...
ئەوانەی تازە ھاوسەرێتییان کردوە پەیڕەویی ئەمانەبکەن ...
بەم جۆرە ناکۆکیەکان لەبەرژەوەندیت دەکەوێتەوە ...
بەم ٥ نیشانەیەدا بزانە پەیوەندی ھاورێیەتیتان ژەھراوی بو...
ئەم ھەڵانە ھاوسەرێتیتان لەمانگەکانی یەکەمدا تێک دەدات...
چۆن دوای ھاوسەرێتی خۆشەویستیتان زیندوودەکەنەوە...
ئەو ٧ ھۆکارەی پەیوەندی ھاوسەرێتی تێک دەدات ...
بەم جۆرە خۆت لەخۆشەویستی کوێرانە بەدووربگرە ...
بەمانەدا بزانە بەنیازی ھاوسەرێتی نیە ...
٥ رێگا بۆ دیاریکردنی رۆژی ھاوسەرێتی ...
چ کاتێک ژن لەھاورێیەتی مێردەکەی لەگەڵ کچانی شوێنی کار ب...
٥ بنەمای پەیوەندی ھاوسەرێتی دەتوانیت تێی پەڕێنیت ...
٤ رێگر لەبەردەم کاری ژناندا ...
گەربەنیازی ھاوسەرێتیت خۆت لەمانە بەدووربگرە ...
ئەو ٥ کەسەی نابێ کێشەخێزانییەکانتی پێ بڵێیت ...
سودێکی دەست لەناودەستکردنی یەکتری ئاشکرابو ...
ئەمانە ھۆکاری بێزاری ژیانی ھاوسەرێتین ...