زانست
زانست
ئەپڵ مۆدیلی نوێ ئاشکرا دەکات
SNN: 

کۆمپانیای ئەپڵ کۆنگرەیەک لەشاری نیویۆرکی ئەمریکا ساز دەکات و پێشبینی دەکرێت ئامێری نوێی ئایپاد و ماک ئاشکرا بکات. 
بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، ئەپڵ مۆدیلی نوێی ئایپاد پرۆ ئاشکرا دەکات و بەپێی دەنگۆکان ئەم مۆدیلە زۆر جیاوازدەبێ لەمۆدیلەکانی تر. 
پێشبینی دەکرێت ئایپادە نوێیەکە گۆشەکانی چەماوەبن و لاتەنیشتی نەرم بێت و ھەستەوەری ناسینەوەی دەم و چاوی ھەبێ لەگەڵ قەڵەم و پۆرتی USB_C و ئەدای خێراتربێت چونکە پرۆسێسەری خێرایە. 
ھاوکات کۆمپیوتەری نوێی ماک بوک چەند گۆرانکارییەکی گەورەی تێدا دەبێت و شاشەییەکی نمایشی گەورەی ھەیە کەناسراوە بەریتینا کەبەباشترین شێوە نمایش دەکات. 
پێشبینی دەکرێت مۆدیلی نوێی ئایپاد مینی ئاشکرابکات کەچەندین ساڵە ئەو مۆدیلەی نەبووە. 

6 مانگ پێشتر - Oct 30 2018 2:31PM
4527
بابه‌تی زیاتر