کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەو نھێنیانەی دەبێ ژن لەسەر پیاو بیزانێت
SNN: 

ناکرێ تەواو لەژن تێ بگەیت ئەمەش بەھەمان شێوەیە بۆ پیاوانیش، لێرەدا گرفتی بەردەوامیان سەرھەڵدەدات و لێک حاڵی نەبون دروست دەبێت.
ژنان لەزۆرباردا توشی گرفت دەبنەوە بۆیە وێبسایتی فامیلی شەیر چەند نھێنیەکی پیاوانی ئاشکراکردوە کەدەبێ ھەموو ژنێک بیزانێت. 
١- خاڵی لاواز: ھەموو پیاوێک خاڵی لاوازی خۆی ھەیە و دەیەوێ بیشارێتەوە و ھەمووکات بەھێزترین دەربکەوێت
٢- بێ توانایی لەخوێندنەوەی بۆچوونی کەسەکانی تر: بیرۆکە و ھەڵسوکەوتی ژن پیاو دەخاتە ھەڵوێستێکی جیاوازەوە کەنەتوانێ بیرۆکەکانی بخوێنێتەوە و پێشبینی کاردانەوەکانی نەکات. 
٣- پیاو حەزی بەسوعبەت و گاڵتە و مەدح کردنی کەسانی ترە بەتایبەت لەژنەکەیەوە. 
٤- وەک دەڵێن نزیکترین رێگە بۆ دڵی پیاو گەدەیەتی، چونکە پیاوان عاشقی ئەو ژنانەن کەخواردنی خۆشیان بۆ ئامادە دەکەن
٥- سەرباری توانا و ھێزی پیاوان، بەڵام پێویستی بەوەیە کەسێک یارمەتی بدات کاتێ توشی کێشە بۆوە.

2 هەفتە پێشتر - Nov 1 2018 1:30PM
2775
بابه‌تی زیاتر