ترافیک
بەم فێڵە مەھێڵە جامی ئۆتۆمبیلەکەت ھەڵم بکات
SNN: 

یەکێک لەو شتە بێزارکەرانەی لەوەرزی زستاندا رووبەروت دەبێتەوە کەڵەکەبوونی ھەڵمە لەسەر جامی ئۆتۆمبیل ئەمەش بەتەواوی مەودای بینین دەگرێت و ئەمەش دیاردەیەکی باوە لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمای دەرەوەی ئۆتۆمبیلدا دروست دەبێت کەجیاوازە لەچاو ناوەوەیدا بۆ رزگاربونیش لێی پێویستە جامی ئۆتۆمبیلەکە بکەیتەوە بەڵام لەکاتی باراندا ئەوەش سەختە. 
ھەندێ لەشۆفێرانیش ناچاردەبن کەبەفڵچە یان پەڕۆ بیسڕن ئەمەش دەبێتە ھۆی کەڵەکەبونی زیاتری ھەڵم بۆ ماوەیەکی زیاتر لەسەر جامەکان. 
باشترین رێگا و سادەترینیش بەکارھێنانی فێڵێکە کەخۆی دەبینێتەوە لەبەکارھێنانی (کات لیتر)دا کەبریتییە لەجۆرێک کریستاڵ کەبۆ پشیلە دادەنرێ تا ئەو ئاوە بمژێت کەلەکات میزکردندا دەری دەدات، بەوپێیەی مادەکە زۆر بەباشی دەتوانێ ئاو بمژێت.
بۆ جێبەجێکردنی ئەو فێڵە جوتێک گۆرەویی بھێنە و مادەکەی تێ بکە و ھەردوو سەری ببەستە و گۆرەوییەکی تری تێ بکە وجوان بیبەستە. 
پاشان ھەردوو گۆرەوییەکە بخە ئۆتۆمبیلەکەوە لەشوێنێکدا کەرێگر نەبێ لەچاوی شۆفێرەکە یان لەژێر کوشنەکە دایبنێ و دواتر لەرۆژانی تردا تێبینی دەکەیت کەجارێکی تر ھەڵم لەسەر جامەکان کەڵەکە نابێت لەدەرەنجامی مژینی ھەڵمەکە لەرێی کریستاڵەکانەوە.

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Nov 4 2018 7:53PM
33208
بابه‌تی زیاتر