لەکوردستانەوە
ئیڤان و بینجامین ئەلبومە جیاوازەکەیان بڵاودەکەنەوە
SNN: ھەورامان ھاشم

ھەردوو ھونەرمەند ئیڤان و بینجامین ئەلبومێکی نوێ بڵاودەکەنەوەو ئیڤانینش ووردەکارییەکەی ئاشکرادەکات و دەڵێت، بۆ یەکەمجارە کارێکی لەو شێوەیە لە کوردستان دەکرێت، بڕیارەیشە لەم مانگەدا کۆنسێرتێک ئەنجامبدەن.

لە مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکەیاندا لە شاری سلێمانی ھونەرمەند ئیڤان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: ئەلبومەکە لە ١٠ تراک پێکھاتووەو ماوەی زیاتر لەساڵێکە کاری تێدا دەکەین و بۆ یەکەمجارە ئەلبومێکی لەم شێوەیە دەکرێت لەکوردستان، ئەویش ئەوەیە کە سەرجەم کارەکانی بە ئەلکترۆنی کراوە.

لەبارەی ئەلکترۆنیەوە رونیکردەوە، ژەنینی میوزیکەکەی لە رێگای پرۆگرامی کۆمپیوتەریەوە کراوەو ئەمەش بۆ کورد کارێکی نوێیە
وتیشی: تێکستی گۆرانییەکانی ھی منەو کاری میوزیکی لەلایەن بینجامینەوە بۆ کراوە.

ئیڤان راشیگەیاند: ئەلبومەکەش بەناوی (پێی بڵێن)ەوە، کە لە تێکستی یەکێک لەگۆرانییەکانەوە وەرگیراوەو کە بۆ ئێمە یەکێکە لە تراکە تایبەتەکانی ناو ئەلبوومەکەو کراوە بە کلیپ و بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، بۆ یەکەمجار لە سلێمانی لە ١٦ی ئەم مانگە کۆنسێرتێک سازدەکەن. 

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 7:43PM
563
بابه‌تی زیاتر