لەکوردستانەوە
گەورەترین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسلێمانی دەبەسترێت
SNN: سۆران سەعید

رێکخراوێکی جیھانی لەڕێگەی پڕۆژەیەکەوە دەیەوێت بیرۆکەی ئاشتی و پێکەوە ژیان لەپڕۆگرامی خوێندنی کوردیدا بچەسپێنێت، سەرۆکی ڕێکخراوەکەش دەڵێت: لەمانگی چوار ساڵی داھاتوودا گەورەترین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبواری پەروەردەدا دەھێنینە سلێمانی.

دکتۆرە نادیرە نەسیف سەرۆکی ھەردوو ڕێکخراوی رێکخستنی پەروەردەیی و رێکخراوی ئاشتی و پێکەوەژیان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەڕێگەی پڕۆژەیەکەوە دەمانەوێت منداڵانی ھەرێمی کوردستان فێری ئاشتەوایی بکەین و وشەی ئاشتی بھێنینە ناو پڕۆگرامی پەروەردەوە.

وتیشی: بەھاوکاری وەزارەتی پەروەردە دەمانەوێت وشەی ڕق و کینە و دژ لەپڕۆگرامی خوێندندا نەھێڵین، بەتایبەت ئەو پەروەردانەی فیکری توندڕەوی لای منداڵ دروستدەکات.

سەرۆکی ئەو دوو ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەشکرد، لەمانگی چواری ساڵی داھاتوودا گەورەترین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبواری پەروەردەیی لەزانکۆی سلێمانی دەبەستین و گرێبەستەکەمان واژوو کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، سەردانی زانکۆی پۆلەتەکینکی سلێمانیان کردووە و لە ئایندەدا دەیانەوێت کۆنفرانسێکیش لەگەڵ ئەواندا بکەین، جگەلەوەش بەشی ڕاھێنانیان ھەیە لەبواری ئەکادیمی و گەشەپێدان بە توانا ئەکادیمییەکان لەبواری پەروەردە و ئاشتیدا، بۆیە گرێبەستمان لەگەڵ ئەو زانکۆیانە کردووە کە لەڕێگەی ستافێکەوە خول بکرێتەوە ھەتابتوانن فکری ئاشتی و پێکەوەژیان لە ھەموو بوارەکاندا بڵاوبکەنەوە.

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 6:01PM
759
بابه‌تی زیاتر