ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
توێکڵی زەیتون نەخۆشییەکی مەترسیدار لەناودەبات
SNN: 

زانایانی ئیسپانیا بۆیان دەرکەوت کەتوێکڵی زەیتون مادەیەکی تێدایە کەخانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات. 
بەپێی توێژینەوەیەک لەگۆڤاری "بایۆلۆژیای گەردیلەیی"دا دەرکەوتوە کەتوێکڵی زەیتون ٨٠%ی مادەی ترشی زەیتونی تێدایە کەئەمەش تایبەتمەندییەکی  ھەیە بۆ دواخستنی گەشەکردنی وەرەمە شێرپەنجەییەکان و لەناوبردنی خانەکانی. 
توێژەران دەڵێن زەیتون ڤیتامین E تێدایە کەپێویستە بۆ کارکردنی ھەموو ئەندامەکانی لەش بەشێوەیەکی سروشتی، ھاوکات دژە ئۆکسانێکی بەھێزە و لەش لەکاریگەری زیانبەخشی ژەھرەکان دەپارێزێت، ھاندەری سستمی بەرگەرییە و بەسوودە بۆ پاراستنی لەش لەپەتای ڤایرۆسی و بەکتریا و شانەکان نوێ دەکاتەوە. 
ئاماژەشیان بۆ ئەوە کردوە کەخواردنی ئەم مادە خۆراکییانە ھاندەری لەشە بۆ رووبەرووبونەوەی مەترسیەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمک. 
سەرباری ئەوەش خوێ و پۆتاسیۆم و فسفۆر و ئاسن و و رەگەزی بەسودی تری تێدایە، بەپێی بۆچوونی شارەزایان خواردنی زەیتون بەشێوەیەکی رێک  پێک بوار دەدات بەدابەزینی مەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن.

هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 1:02PM
1825
بابه‌تی زیاتر