زانست
زانست
گۆرانکاری لەنامەی دەنگی وەتس ئەپدا دەکرێت
SNN: 

ئەپڵیکەیشنی WhatsApp تایبەت بەناردنی نامە و نامەی دەنگی لەرێی ئینتەرنێتەوە تایبەتمەندیییەکی نوێ زیاد دەکات.
زیاتر لە ١.٥ ملیار بەشداربووی مانگانەی وەتس ئەپ رۆژانە سود لەتایبەتمەندیی دەنگە نامە دەبینن بۆیە ئاسانکارییەکی نوێ دەکات و چیتر پێویستت بەوە نیە کاتێ چەند بڕگەیەک تۆمار دەکەیت بەشێوەیەکی جیاواز چەند جارێک دەست بنێیت بەدوگمەی مایکەکەدا، کاتێ بڕگەیەک دەنگت بۆ دێت ئەم سستمە نوێیە خۆی ھەر یەکێکیانت لێ دا ئەوانی تر چیتر پێویست ناکات پلەی بکەیت خۆی پلەی دەکات و یەک لەدوای یەک گوێی لێ دەگریت. 
ئەم تایبەتمەندییە لەڤێرژنی ٢.١٨.١٠١ی ئەپڵیکەیشنەکەدا ھەیە لەئایفۆندا و بەم نزیکانە دەگاتە بەکارھێنەرانی تریش.

6 مانگ پێشتر - Nov 8 2018 11:33AM
3904
بابه‌تی زیاتر