لەکوردستانەوە
لەبەر ئەم ھۆکارانە ئیندۆمی مەدە بەمنداڵەکەت
SNN: 

لەئێستادا بەشێکی زۆر لە ھاوڵاتیان بە تایبەت مناڵان و مێرد مناڵان لە ھەفتەیەک چەند جارێک ئیندۆمی دەخۆن و کۆمەڵێکی بەرچاویش بووتە ژەمێکی سەرەکی ڕۆژانەیان ؛ بەڵام زۆربەیان نازانن کە چەند زیانێکی ھەیە بۆ سەر تەندروستیان بە تایبەتی بۆ مناڵان ۰ 

لەوبارەیەوە دکتۆر کامەران رسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نەشتەرگەری گشتی و ئەندامی کۆلیژی ئەمریکی بۆ زانستی خۆراک، گرنگترین زیانە تەندروستەکانی ئیندۆمی دەخاتەڕوو: 
۱ ـــ زۆری کێش و قەڵەوی و کۆنیشانەی ئێکس :چونکە بڕێکی زۆر لە کاربۆھیدرات و چەوری تێدایە و دەوڵەمەندە بە وزە ۰
۲ ـــ کەمی ڤیتامین و کانزاکان : چونکە ئیندۆمی بەوە پێناسە دەکرێت کە خواردنێەکە تەنھا تێرت دەکات بێ ئەوەی پێکھاتووە بە سوودەکانی خۆراکی تێدا بێت ۰
۳ ـــ کەم خوێنی و کەمی ماددەی ئاسن ۰
٤ ـــ دواکەوتنی گەشەی مناڵ و زیاد بوونی ئەگەری کورتی باڵا لە مناڵ و مێرد مناڵان ئەگەر ڕۆژانە یان ھەفتەی چەند جارێک بخورێت ۰
٥ ـــ کەمی تەرکیز و دابەزینی ئاستی خوێندنکار لە قوتابخانە و زوو شت لە بیر چوونەوە ۰
٦ ـــ زیاد بوونی ئەگەری نەخۆشی ئەڵزھایمەر و پوکانەوەی خانەکانی مێشک ۰
۷ ـــ زیاد بوونی ئەگەری بەرزی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ و چەوریە سیانیەکان لە ناو خوێن دا ۰
۸ ــــ زیاد بوونی ئەگەری تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشی شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ ؛ بۆیە ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیانەیان ھەبە نابێت بیخۆن ۰
۹ ــــ زیاد بوونی ئەگەری سەرئێشە و دڵ تێک ھەڵھاتن و دڵتەنگی و زوو تووڕە بوون و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ ۰
۱۰ ـــ زیاد بوونی ئەگەری قەبزی و ئاکامەکانی وەک مایەسیری و خراپتر بوونی نیشانەکانی تەھیجی کۆڵۆن و دڵەکزێ 
۰۱۱ ـــ ھەندی توێژینەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە زیانی ھەیە بۆ گورچیلە و جگەر بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە ۰

لەبارەی ئەوەی ئایا خواردنی ئیندۆمی ئەبێتە ھۆی شێرپەنجە ، دکتۆر کامەران رسوڵ ژاژڵەیی رایگەیاند: ئیندۆمی ھیچ ماددەیەکی تێدا نیە ڕاستەوخۆ ببێتە ھۆی شێرپەنجە ئەگەر بە پێی ستاندارە جیھانیەکان دروست کرا بێت بەڵام زۆر خواردنی چونکە دەبێتە قەڵەوی و زۆری کێش و کەمی ڤیتامین و کانزا و ماددە ڕیشاڵیەکان بۆیە ڕەنگە ببێتە ھۆی زیاد بوونی ئەگەری چەند جۆرێک لە شێرپەنجە ۰
ڕای پزیشکە پسپۆڕەکانی زانستی خۆراک ئەوەیە کە نەخۆرێت و نەدرێت بە مناڵ و مێردمناڵان و باشترە ئەگەرنا، زۆر کەمی لێ بخورێت لە مرۆڤی سەروو ھەژدە ساڵ بەمەرجێک نەخۆشی درێژ خایەنی نەبێت۰

هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 12:06PM
2051
بابه‌تی زیاتر