ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
رێگایەکی سادە گرفتی سک ئاوسان ناھێڵێت
SNN: 

ئاوسانی ناوسک نیشانەیی گرفتی ھەرس و گەدەیە کاتێ دروست دەبێ کەغازات زۆر بێت. 
چەند ھۆکارێک ھەن بۆ ئەو گرفتە لەوانە بەخێرایی نان خواردن و نەجوینی جۆراوجۆری خۆراکەکان. 
دوو جۆریش ھەیە یان بەھۆکاری ئاو یان غازاتە. 
ئەمەش بەھۆکاری دووگیانی و گرفتی ھۆرمۆنی دەبینیت ھۆکارەکەی ئاوە.
ئەگەر بەخواردنی ماست و شیرەمەنی و پاقلە بابەتییەکان دروست بوو توشی غازاتت دەکات. 
باشترین رێگا لێرەدا دەخەینە روو بۆ چارەسەر: 
١. زەنجەبیل بەکاربھێنە بەوپێیەی دژە ھەوکردنە و چارەسەرێکی سروشتی دێرینە و ھاندەری دەردانی ئەنزیمی زینجیبیانە کەبەرپرسە لەتێکشکانی پرۆتین لەلەشدا. 
٢. باشترین چارەسەر بۆ تۆ خواردنی ئەو جۆرانەیە کە دژە ئاوسانن وەک کیفیر و ماستی بێ چەوری و کۆمبوچا. 
٣. مۆز : باشترینە بۆ نەھێشتنی ئاوسانی سک بەوپێیەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی زۆرە، بەم جۆرە ئاوی زیادە لەلەش دەکاتە دەرەوە.
٤. ئەڤۆکادۆ: پرۆتینی زۆرە، کاربۆھیدراتی کەمە، بۆیە باشترە ئەڤۆکادۆ بخۆیت بۆ ئەوەی ئەو پۆتاسیۆمەی لەناویدایە بتوانێ ئاوسانی سک کەم بکاتەوە.

هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 12:46PM
2157
بابه‌تی زیاتر