لەکوردستانەوە
هۆکارەکانی نەخۆشی نارێکی زگماکی ئاشکرادەکرێت
SNN: هەورامان هاشم

نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی بەهاوکاری رێکخراوی منداڵپاریزی کوردستان لە سلێمانی کۆفرانسێکی زانستی لەبارەی نەخۆشی نارێکی زگماکییەوە ئەنجامدەدات و بەرێوەبەری نەخۆشخانەکەش مانجی کۆنفرانسەکەو هۆکاری نەخۆشیەکەش ئاشکرادەکات.

د. شاخەوان سائیب بەرێوەبەری نەخۆشخانەی جوانکاری سوتاوی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: ئەم کۆنفرانسە زانستیە بۆ ئەوەیە پزیشکانی دەرەوە زانستی نوێ و ئەزموونی خۆیان لەبارەی نەخۆشی زگماکیەوە فیری پزیشکان و خوێندکارانی ئێمە بکەن.

وتیشی: نارێکی زگماکی لە لیو و مەڵاشو کە توشی منداڵان دەبێت لە زگماکییەوە تا ٢٠ ساڵی پێوەی دەناڵێنێت، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی زانستی نەشتەرگەری بۆ بکرێت دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و نەشتەرگەریش بۆ ئەو منداڵانە لە نەخۆشخانەکەمان بەبێ بەرامبەر دەکرێت.

rراشیگەیاند: بەپێی ئامارێکی منداڵپارێزی کوردستان لە هەرێم نزیکەی ٥٠٠ منداڵ نەخۆشی نارێکی زگماکیان هەیەو ساڵانەش چەندین منداڵ لەدایک دەبن کە ئەو نەخۆشیەیان هەیە.

 لەبارەی هۆکارەکانی نەخۆشیەکەشەوە وتی: یەکێک لەهۆکارەکان نەزانراوەو بۆماوەیش هۆکارێکەو جگەرەکێشان و خواردنەوەی ماددە کحولیەکان و خواردنی هەندێک دەرمان لەلاین دایکانی سکپڕەوە دەبێت هۆکار، بۆیە پێویستە ژنان لەکاتی سکپڕیدا لە جگەرەو خواردنەوەی مەیی و خواردنی دەرمان دوور بکەونەوە.
هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 6:51PM
681
بابه‌تی زیاتر