ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئه‌م حه‌بانه‌ له‌گه‌ڵ ماست و به‌رهه‌مه‌كانیدا مه‌خۆ
SNN: 
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیت له‌خواردنی ئه‌نتی بایۆتیك و ده‌رمانه‌كانی كۆلیسترۆڵ و ئازارشكێنه‌كان وه‌ك ئه‌سپرین ده‌بێ خۆت بپارێزیت له‌هه‌ندێ جۆری‌ خۆراكی به‌وپێیه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێ له‌سه‌ر توانای‌ چاره‌سه‌ره‌كان. 
كاریگه‌رییه‌كه‌ش به‌م جۆره‌یه‌: 
خواردنی شیر رێگره‌ له‌مژینی ئاسن به‌هۆی‌ كالیسیۆمی نێو به‌رهه‌مه‌كانی ماست و شیره‌وه‌ كه‌كارلێك ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ندێ جۆری‌ ده‌رماندا. 
هه‌ندێ جۆری‌ خۆراك و خواردنه‌وه‌ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ تۆ بڕێكی زیاتر له‌و ده‌رمانه‌ بخۆیت له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ری‌ زۆرێك كاریگه‌ری‌ لاوه‌كیی هه‌یه‌.
ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان ئه‌وانیش: 
ئاوی سندی: ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌رمانی دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵ  هه‌ندێ ده‌رمانی دڵ و به‌رگریی و هه‌ندێ ده‌رمانی هه‌ستیاریی، چونكه‌ رێگره‌ له‌كاری‌ ئه‌نزیمه‌كانی ریخۆڵه‌
خۆراكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌ڤیتامین K : سه‌وزه‌ی‌ گه‌لاَداری‌ وه‌ك برۆكلیی‌، سپێناخ، كاهوو، كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ وده‌بێته‌ هۆی‌ خه‌ستبونه‌وه‌ی خوێن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌بانه‌دا بخورێت كه‌دژی‌ جه‌ڵته‌ن.
به‌رهه‌مه‌كانی شیر كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌نتی بایۆتیكه‌كان و ئه‌و كالیسیۆمه‌ی‌ له‌نێو به‌رهه‌مه‌كانی شیردا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مژینی ئاسندا پێكدا ده‌چن و كه‌متر ده‌رمانه‌كان ده‌مژرێن.
خۆراكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌ریشاڵ كاریگه‌رییه‌كان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌نتی بایۆتیك وه‌ك په‌نسلین چونكه‌ ریشاڵ ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازكردنی رێژه‌ی‌ به‌تاڵكردنی گه‌ده‌ و مژینی ده‌رمان. 
قاوه‌ و ئه‌و گیراوانه‌ی‌ كه‌كافایینیان تێدایه‌ كه‌كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌رمانی ره‌بوو و دژه‌ دڵه‌راوكێ هه‌یه‌.

هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 8:45PM
2136
بابه‌تی زیاتر