ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
به‌توێكڵی‌ پرته‌قاڵ زیبكه‌ی لاوێتی نامێنێت
SNN: 
زیبكه‌ی‌ لاوێتی له‌بابه‌ته‌ بێزاركه‌ره‌كانه‌ كه‌توشی‌ زۆرێك له‌گه‌نجان ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ندێكی به‌درێژایی ژیان له‌سه‌ر ده‌م و چاوی كه‌سه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ وێبسایتی Step To Health رێگایه‌كی‌ ساده‌ی‌ خستۆته‌روو بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و گرفته‌ له‌رێی‌ به‌كارهێنانی توێكڵی‌ پرته‌قاڵ و هه‌نگوین و جێلی‌ ئه‌لۆی‌ ڤێراوه‌.
توێكڵی‌ پرته‌قاڵ تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رنجراكێشی هه‌یه‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی‌ پێست و ئه‌مه‌ش په‌ڵه‌ی‌ زیبكه‌ی‌ لاوێتی و ببۆیه‌ و ره‌شبونی ناهێڵێت. 
پێكهاته‌كانی: 
1 كه‌وچكی بچوك هاڕراوی توێكڵی‌ پرته‌قاڵ
1 كه‌وچكی بچوك هه‌نگوین 
پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ و به‌شێوه‌ی هه‌ویرێك بیده‌ له‌ده‌م و چاوت و پاشان وازی لێ بهێنه‌ با وشك بێته‌وه‌ پاشان بیشۆ، ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ رۆژانه‌ یه‌ك جار به‌كاربهێنه‌.
یان ئه‌م پێكهاته‌یه‌ به‌كاربهێنه‌: 
جێڵی‌ ئه‌لۆی‌ ڤێرا بهێنه‌ و وه‌ك چینێك بیده‌ له‌شوێنه‌كه‌ی‌ و با شه‌و تا به‌یانی پێوه‌ی‌ بێت.

هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 8:46PM
1109
بابه‌تی زیاتر