ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زوو هه‌ستان له‌به‌یانیاندا له‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌تپارێزێت
SNN: 
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه‌ كه‌ئه‌و ژنانه‌ی‌ كه‌به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستن له‌خه‌و كه‌متر رووبه‌رووی‌ گرفتی‌ توشبون ده‌بنه‌وه‌ به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌چاو ئه‌وانه‌ی‌ ئێواران چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن. 
به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ زانكۆی‌ بریستۆلی‌ بریتانی ئه‌و ژنانه‌ی‌ كه‌چالاكن و به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستن ئه‌گه‌ری‌ توشبونیان به‌وه‌ره‌می پیسبوی سنگ به‌رێژه‌ی‌ 48% كه‌متره‌. 
توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌خه‌وتن له‌ 7 بۆ 8 سه‌عات زیاتر ئه‌گه‌ری‌ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ژناندا به‌رێژه‌ی‌ 20% بۆ هه‌ر سه‌عاتێكی زیاده‌ هه‌یه‌.
توێژه‌ران روونی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژنانی چالاك له‌به‌یانیاندا رۆتینێكی باشتری خه‌وتن ده‌گرنه‌به‌ر و زووتر هه‌ڵده‌ستن له‌چاو ئه‌وانه‌ی‌ كاره‌كانیان بۆ ئێواره‌ دواده‌خه‌ن به‌ده‌ست گرفتی‌ خه‌وتنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و مه‌ترسی توشبونیان به‌شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ دكتۆره‌ ریبیكا ریچمۆند له‌زانكۆی‌ بریستۆڵ رایگه‌یاندووه‌ ده‌مانه‌وێ كاری‌ زیاتر بكه‌یت بۆ به‌دیهێنانی میكانیزمی پێویست بۆ پشتیوانی ئه‌م ده‌ره‌نجامانه‌ كه‌پشت به‌هه‌ڵسه‌نگاندنێك ده‌به‌ستێت كه‌له‌باره‌ی‌ چه‌ند پرسیارێكه‌وه‌یه‌ له‌باره‌ی‌ به‌یانیان یان ئێواران له‌جیاتی ئه‌و راستیه‌ی‌ ئایا به‌یانیان زوو یان دره‌نگ به‌ئاگادێنه‌وه‌. 
توێژه‌ران پێیان وایه‌ كه‌مانه‌وه‌ تا دره‌نگانی شه‌و كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌عاتی ناوه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كان زیاد ده‌كات، توێژینه‌وه‌كانیش پێشووتریش ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردووه‌ كه‌كاروباری‌ شه‌وانه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌توشی‌ زۆرێك له‌رووناكی ده‌ستكرد بوونه‌ته‌وه‌ له‌شه‌ودا زیاتر رووبه‌رووی‌ مه‌ترسی توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ ده‌بنه‌وه‌. 

هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 8:49PM
1321
بابه‌تی زیاتر