کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ھۆکاری دڵەراوکێ و گۆشەگیری زستان دۆزرایەوە
SNN: 

باران بارین دەبێتە ھۆی دابەزاندنی پلەی گەرما و شەقامەکان پڕ ئاو دەکات و تیشکی خۆر دەشارێتەوە ئەمەش دەبێتە ھۆی توشبونی زۆرێک کەس بەگۆشەگیری وەرزی زستان. 
ئەمەش کاتێ روو دەدات کەرۆژ لەشەو ککورتتر دەبێتەوە و کەشوھەوا سرد دەبێت، بەھۆیەوە کەسانێکی زۆر میزاجیان نامێنێت و باری دەروونیان خراپ دەبێ و وای لێ دێ ھەست بەتەمەڵی دەکەن و ناتوانن بەیانیان بەئاگا بێنەوە، شەیدای تیشکی خۆر و ھەندێ جۆری خۆراکی دەبن، دەبێ رووبەروی ئەو خواستەیان ببنەوە تا بەھار دێت ئەمەش مانای وایە کەسەکە توشی دڵەراوکێ و گۆشەگیری زستانە بوە. 

بەپێی راپۆرتێکی وێبسایتی Psychologytoday ھەندێ نیشانە لەسەر ئەو کەسانە دەردەکەوێت لەوانە: 
١- بەدرێژایی رۆژ بێ میزاجن 
٢- گرنگی نادەن بە شتانەی پێشتر بەخۆش و گرنگیان زانییوە 
٣- گۆرانکاری شێوازی خەوتن و ماندوێتی و قەلەقی و زۆر خەوتن 
٤- دابەزینی وزە و ھەستکردن بەتەمەڵی
٥- بەزەحمەت تەرکیز کردن
٦- ھەست کردن بەنیگەرانی و توڕەیی و نەتوانینی کۆنترۆڵکردنی خود
٧- خۆبەدوورگرتن لەبەشداریکردن لەگەڵ کەسانی تر و بەتەنیا مانەوە 
٨- دابەزینی خواستی سێکسی 
٩- زیادبونی کێش لەدەرەنجامی زۆر خۆری

دەبێ پابەندی ئەم خاڵانە بیت بۆ خۆکۆنترۆڵ کردن: 
١- دەبێ لەو کاتانەدا بچیتە دەرەوە کەتیشکی خۆر ھەیە بۆ ئەوەی ھەستی بەختەوەرییت بۆ بگەرێتەوە 
٢- پاراستنی خشتەیەکی جێگیر بۆ خەوتن و دیاریکردنی کاتی خەوتن
٣- لەرۆژدا پیاسە بکە و ھەناسە ھەڵمژە و بیدەرەوە لەھەوای پاکدا 
٤- ھەوڵ بدە خۆراکی ھاوسەنگ بخۆیت کەدەوڵەمەند بێت بەرەگەزە خۆراکییەکانی پێویست بۆ لەش، لەنێویاندا سەوزە و میوە.

مانگ پێشتر - Dec 8 2018 12:19PM
1307
بابه‌تی زیاتر
٥ ھەڵسوکەوتی ژن بەھۆیەوە پیاو لەدەستی رادەکات ...
ئەوەی سەرنجی پیاو رادەکێشێ لەدەم و چاوی ژندا ...
ئەوەی ژنان بەئاواتەوەن لەپیاوەکانیاندا ھەبێ ...
سینگڵ بوون ئەم ٨ سودەی ھەیە ...
٥ بیرۆکەی ھەڵە لەبارەی ھاوسەرێتییەوە ...
بەم ٥ رێگایە ھاوسەرەکەت لەخەمۆکی بپارێزە ...
درێژی پەنجەپێ نھێنی کەسایەتیت دەردەخات ...
ھاوسەرەکەت سەرقاڵە بەم جۆرە بەردەوام بە لەگەڵی ...
راستگۆییت لەجۆری مۆبایلەکەتەوە بزانە ...
ئەو ٧ نھێنییەی ژیانت کەنابێ بەکەسی بڵێیت ...
٥ نەریتی رۆژانە پەیوەندی ھاوسەرێتی بەھێز دەکات ...
پاڵکەوتن لەگەڵ منداڵ لەم نەخۆشیە دەیپارێزێت ...
بەم جۆرە بخەویت بەیانی ھەست بەماندوێتی ناکەیت ...
به‌م جۆره‌ ترس له‌هاوسه‌رێتی ده‌ڕه‌وێته‌وه‌ ...
٥ رێنمایی بۆ ھاوسەرێتی تەندروست لەساڵی نوێدا ...
بەم جۆرە گفتوگۆیە لەناکۆکی ھاوسەرێتی رزگارت دەبێت...
ناکۆکی و دەمەقاڵی ھاوسەران ئەم سودەشی ھەیە ...
دەرنەبڕینی ھەستەکانت ئەم کاریگەرییە تەندروستییەی ھەیە ...