ژینگه
ژینگه
لەم ٢٤ سەعاتەدا بومەلەرزەیەکی بەھێز لەزەویی دەدات
SNN: 

شیکاری ئەندازیاری ھەسارەکان کەبە"فرانک ھۆگەربیتس" ناسراوە رایدەگەیەنێت ئەگەری ھەیە بومەلەرزەیەکی کارەساتبار لەماوەی ٢٤ سەعاتی ئایندەدا لەزەوی بدات و گوڕەکەشی ٨.٨ پلەیە. 
ئەو توێژەرەی لەھۆڵەندا دەژی رایگەیاندووە ٢٤ سەعاتی ئایندە زۆر مەترسیدار دەبێ بەوپێیەی چالاکییەکی بومەلەرزەی وێرانکار لەناوچەیەکی زەویدا روودەدات لەمرۆوە تا (١٣)ی ئەم مانگە. 
وێبسایتی Dailystar، لەزاری "فرانک ھۆگەربیتس"ەوە بڵاویکردۆتەوە کەئەم بومەلەرزەیە ھۆکارەکەی بەھۆی تێپەڕبوون و نزیکبونەوەی زەوییە لەگەڵ ھەسارەی مەریخ و زوحەل لەو ماوەیەدا، ھۆشداری دەدرێت ئەمە ببێتە ھۆکاری بومەلەرزەیەکی بەھێز و وێرانکەر کەگوڕەکەی ٨ پلە بەپێوەری رێکختەر تێدەپەڕێنێت بەپشت بەستن بەشوێنی مانگ لەوکاتەدا. 
ھەندێ لەوێبسایتەکانی ئینتەرنێت ھۆشدارییان داوە لەدوو بومەلەرزەی گەورە کەرەنگە لەسەر کەناراوی دوورگەی سومەترە رووبدات. 
"ھۆگەربیتس" بەوێبسایتی Daily Starی ووتوە ئەم بومەلەرزەیە ئەگەری ھەیە لەنێوانی رۆژانی (١١ بۆ ١٣)ی ئەم مانگە رووبدات، ئەمەش لەشێوەی بومەلەرزەیەکی بەھێزدایە کەدواتر شەپۆلیی بەدوادادەبێت و ئاماژەی بەوەشکردووە کەناتوانێ شوێنی بومەلەرزەکە دیاری بکات. 

بۆ خوێندنەوەی ئەم ھەواڵە بەزمانی ئینگلیزی لەسەرچاوەکەیەوە کلیکی ئەم لینکە بکە :
Daily Star
gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Dec 9 2018 9:16PM
33263
بابه‌تی زیاتر