ژینگه
ژینگه
بەڤیدیۆ: رووەکێکی نوێ خۆی بەرەو رووناکی دەجوڵێت
SNN: 

توێژەرانی تاقیگەی میدیا لاب سەر بەپەیمانگەی ماساچوستس بۆ تەکنەلۆژیا "Elowan"ی ئاشکراکرد کەتێکەڵەیەکی نێوان رووەک و رۆبۆتە لەرێی سستمی جەمسەری کارەبایی و بنکەی رۆبۆتیەوە دەتوانێ سەرچاوەی رووناکی دیاری بکات و خۆی بەرەو رووی بجوڵێت بەبەکارھێنانی ئاماژەی کارۆکیمیایی کەرووەکەکە دەریدەکات.
ئەم جۆرە رووەکە ھەستیارە بۆ ژینگەکەی خۆی و ھەست بەگۆرانکاری رووناکی و ھێزی کێشکردنی زەویی دەکات و ئەمەش ھانی بونەوەرە زیندوەکان دەدات بۆ ناسینەوەی ئاماژە کارۆکیمیاییەکان لەنێوانی شانە و ئامێرەکانیدا، کاتێ ئەم رووەکە ھەست بەرووناکی دەکات ھەندێ ئاماژە دەردەکات بۆ ناسینەوەی جەمسەرە کارەباییەکان کەبەگەڵا و قەدی روەکەکەوە بەستراوە بەو جۆرە بنکەکەی کەلەسەر تایەیەکە بەرەو رووی رووناکییەکە دەچێت.

مانگ پێشتر - Dec 10 2018 9:13AM
564
بابه‌تی زیاتر