زانست
زانست
گالاکسی ئێس ١٠ ئەم جیاوازییەی دەبێت
SNN: 

وێبسایتی mobile fun چەند زانیارییەکی دزەپێکراوی نوێی لەبارەی مۆبایلی نوێ و چاوەڕوانکراوی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ١٠ ئاشکرا کرد کەشتێکی نوێ لەدیزاینی ئەو مۆبایلەدا بەدی دەکرێت کەبڕیارە مانگی ئازاری ئایندە بخرێتە روو. 
وێبسایتەکە کۆمەڵێک وێنەی ئەو مۆبایلە نوێیەی ئاشکراکرد کە٣ کامێرای لەدواوە ھەیە و بەشێوەیەکی ستونی بۆی دانراوە.
کامێراکان جیاوازییەکی زۆریان ھەیە بەبەراورد بەمۆدیلی ئێس ٩ کەتەنیا ٢ کامێرای ستونی ھەبوو. 
لەنێو جیاوازییەکانی تریشدا، مۆبایلە نوێیەکە پەنجەمۆری نیە لەبەشی دواوەی مۆبایلەکەدا ئەمەش مانای وایە لەبەشی پێشەوە و لەسەر شاشەکە جێگیر دەکرێت.

مانگ پێشتر - Dec 17 2018 7:18PM
3920
بابه‌تی زیاتر