کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ناکۆکی و دەمەقاڵی ھاوسەران ئەم سودەشی ھەیە
SNN: 

رەنگە بابەتەکە گرنگ دیارنەبێ بەڵام لەگەڵ بونی ناکۆکی و گرفتی پەیوەندیدارەوە بەھاوسەران ئەمە سودی دەبێ بۆ ھەردوولا، بەجۆرێک توێژەران سەلماندوویانە ئەو ھاوسەرانەی پێکەوە بەیەک ئاست کێشمەکێک و دەمەقاڵێ لەگەڵ یەک دەکەن مەترسی کەمتری توشبونیان بەگرفتی تەندروستی یان مردنی پێشوەخت ھەیە. 
ئەمەش تەنیا ئەو ھاوسەرانە دەگرێتەوە کەوەک یەک توڕە دەبن و وەک یەک دەمەقاڵێیانە، نەک ئەوانەی یەکێکیان توڕە دەبێ و ئەوی تر بێدەنگ دەبێ. 
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی توێژەرانی زانکۆی ئەریزۆنا لەئەمریکا پشکنینیان بۆ ١٩٢ ژن و مێردکردوە بەدرێژایی ٣٢ ساڵ ، لەوبارەیەوە توێژەر "کایل بۆراسا" رایگەیاندوە ھەرچەند ناھاوسەنگی ھەبێ لەروی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ توڕەبونی ھاوسەراندا ھێندە مەترسی مردنی پێشوەخت زیاد دەکات، ئەگەر وەڵامەکان جیاواز بن دەبێتە کێشمەکێشی رۆژانە و بەدرێژایی رۆژ.
بەڵام ئەو ھاوسەرانەی شێوازی مامەڵەکردنیان چونیەکە و وەک یەک توڕە دەبن و ناکۆکیان ھەیە و کەسیان لەوی تر کەمتر نیە، ئەوا کەمتر توشی گرفتی تەندروستی دەبن و ژیانیان لەمردن و کاریگەرییەکانی ناکۆکییە خێزانییەکان پارێزراوە.

مانگ پێشتر - Dec 18 2018 1:56PM
2432
بابه‌تی زیاتر
٥ ھەڵسوکەوتی ژن بەھۆیەوە پیاو لەدەستی رادەکات ...
ئەوەی سەرنجی پیاو رادەکێشێ لەدەم و چاوی ژندا ...
ئەوەی ژنان بەئاواتەوەن لەپیاوەکانیاندا ھەبێ ...
سینگڵ بوون ئەم ٨ سودەی ھەیە ...
٥ بیرۆکەی ھەڵە لەبارەی ھاوسەرێتییەوە ...
بەم ٥ رێگایە ھاوسەرەکەت لەخەمۆکی بپارێزە ...
درێژی پەنجەپێ نھێنی کەسایەتیت دەردەخات ...
ھاوسەرەکەت سەرقاڵە بەم جۆرە بەردەوام بە لەگەڵی ...
راستگۆییت لەجۆری مۆبایلەکەتەوە بزانە ...
ئەو ٧ نھێنییەی ژیانت کەنابێ بەکەسی بڵێیت ...
٥ نەریتی رۆژانە پەیوەندی ھاوسەرێتی بەھێز دەکات ...
پاڵکەوتن لەگەڵ منداڵ لەم نەخۆشیە دەیپارێزێت ...
بەم جۆرە بخەویت بەیانی ھەست بەماندوێتی ناکەیت ...
به‌م جۆره‌ ترس له‌هاوسه‌رێتی ده‌ڕه‌وێته‌وه‌ ...
٥ رێنمایی بۆ ھاوسەرێتی تەندروست لەساڵی نوێدا ...
بەم جۆرە گفتوگۆیە لەناکۆکی ھاوسەرێتی رزگارت دەبێت...
ناکۆکی و دەمەقاڵی ھاوسەران ئەم سودەشی ھەیە ...
دەرنەبڕینی ھەستەکانت ئەم کاریگەرییە تەندروستییەی ھەیە ...