ترافیک
ھۆکاری داخورانی رادێتەر و کونبوونی
SNN: 

لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا بەشەکانی ناوەوەی ئۆتۆمبیل توشی داخوران دەبێت بەتایبەت ئەو بەشانەی کەشلەمەنی تێدایە وەک زەیت و ئاو، ئەمەش زیان بەمەکینەی ئۆتۆمبیلەکە دەگەیەنێت. 
رادێتەر یەکێکە لەگرنگترین بەشەکانی ئۆتۆمبیل کەرووبەرووی ئەگەری داخوران دەبێتەوە بەھۆی بەردەوامی کوڵانی ئاو لەناویدا، ئەمەش دەبێتە ھۆی دروستبونی کون لەرێی بەکارھێنانی مادەی سیلیکاتی شلەوە کەتوانای ھەیە بتوێتەوە لەئاودا و بەکانزاکانەوە بنوسێت و چینێکی جیاکەرەوە دروست بکات.
سەرەتا جاینەکانی سەرەوە و خوارەوە لەرادێتەرەکە بکەرەوە و سۆندەیەک ئاو بھێنە و بەناویدا رەتی بکە تا رادێتەرەکە پاک دەکاتەوە لەپیسی.
دواتر جاینەکان ببەستەرەوە جگە لەتێرمۆستاتەکە و دواتر مادەی سلیکا و چارەکە گاڵۆنێک ئاو تێکەڵ بکە و بیخەرەوە ناو رادێتەرەکە. 
دواتر مەکینەکە دابگیرسێنە تا ئاستی ئاوەکە دەجێتەوە جێی خۆی، پاشان ھێندەی تری تێ بکە تا دەچێتەوە ئاستی خۆی، پاشان ھەوڵ بدە ئۆتۆمبیلەکە تا ٤٥ دەقیقە بەداگیرساوی جێ بھێڵیت تا شلەکە گەرم بێتەوە و کونیلەکان بگرێت.
پاشان مەکینەکە دابخە و وازی لێ بھێنە تا سارد دەبێتەوە و سەری جاینەکان بکەرەوە و جارێکی تر ھەموی بشۆ و دواتر ھەمووی ببەستەرەوە تێرمۆستاتەکەش ببەستەرەوە و دووبارە ئاوی رادێتەرەکەی تێ بکەرەوە بەو جۆرە کونیلەکانیشت گرت و چارەسەری گرفتەکەت کرد. 

مانگ پێشتر - Dec 19 2018 8:55AM
2222
بابه‌تی زیاتر