زانست
زانست
فریای نامەکانی فەیسبوکت بکەوە ١٥٠ کۆمپانیا دەیخوێنێتەوە
SNN: 

لەبابەتێکی نوێدا رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاویکردۆتەوە کەکۆمپانیای فەیسبوک رووبەروی گرفتێکی تر بۆتەوە ئەویش بواردانە بەچەند کۆمپانیایەکی گەورەی بواری تەکنەلۆژیا بۆ گەیشتنە داتاکانی بەکارھێنەران و نامەکانیان.
بەپێی رۆژنامەکەبێت، فەیسبوک بوار دەدات کۆمپانیاکانی وەک مایکرۆسۆفت و نتفلیکس و سپۆتیفای بتوانن نامە تایبەتەکان بخوێننەوە سەرباری Microsft Bing دەتوانێ ناوی ھاورێیانی بەکارھێنەرەکانی فەیسبوک بکاتەوە بەبێ مۆڵەتدان، ئەمازۆنیش دەتوانێ ناوی بەکارھێنەران و زانیارییەکانیان وەربگرێت.
ھەرچەند ساڵی ٢٠١١ فەیسبوک رێکەوتنێکی کردبوو کەنابێ ئەم داتایانە ھاوبەشی پێ بکات لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا، بەڵام دەیڤد فلایک بەرێوەبەری نوسینگەی پاراستنی مافی بەکاربەر لەلیژنەی بازرگانی فیدراڵیدا ئەوەی فەیسبوک کردویەتی بواردانە بە١٥٠ کۆمپانیا بۆ دەستوەردان لەئەکاونت و زانیاریی و تەماشاکردنی نامە تایبەتەکانت، ئەمەش بوار دەدات لایەنی سێیەم بێتە ناوەوە.

3 مانگ پێشتر - Dec 19 2018 4:56PM
6888
بابه‌تی زیاتر