ژینگه
ژینگه
سستمێک بۆ پێشبینی تسونامی ھاتەکایەوە
SNN: 

زانایانی زانکۆی مۆسکۆ سستمێکی ئۆتۆماتیکییان بۆ پێشبینی ھەڵایسانی شەپۆلەکانی تسونامی ئاشکراکردووە بەناوی "تسونامی ئۆبسێرڤەر". 
بەپێی زانیارییەکان سستمەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی مەترسی روودانی تسونامی دەخاتەروو لەدەرەنجامی رودانی بومەلەرزە لەھەر بەشێکی زەویدا بێت، بەپێ بەیانێکی زانکۆکەش، ئەو پێشبینییە زۆر ووردە. 
سستمەکە بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر "میخایل نۆسۆف" دروستکراوە لەئەکادیمیای زانستی رووسی کەزانیاری لەبارەی ئەگەری رودانی بومەلەرزە لەناوەندی GFZ ی ئەڵمانی وەردەگرێت و شیکاری دەکات و ئەگەری روودانی کاریگەری ئاوەکە و توسنامی دەخاتەروو. 

مانگ پێشتر - Dec 22 2018 1:36AM
522
بابه‌تی زیاتر