ژینگه
ژینگه
بەم رووەکە خۆت لەشێرپەنجە بپارێزە
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەرووەکی "بۆتس" بەسودە بۆ پاککردنەوەی ھەوای نێو ژوورە داخراوەکان، بەپێی توێژینەوەکە ئەم روەکە دەتوانێ مادە پیسکەرەکانی نێو ماڵ دەربکات و پاک بکاتەوە بەتایبەت کلۆرۆفۆرم و بەنزین کەپەیوەندیدارن بەزیادبونی مەترسی توشبون بەشێرپەنجە. 
توێژەران دەڵێن رووەکەکە چاکسازی بۆماوەیی تێدا کراوە بۆ ھاندانی بەرھەمھێنانی پرۆتینی E١-٢ تا ئەو پێکھاتانە بگۆڕێ بۆ گەردیلە و رووەکەکانیش دەتوانن بەکاری بھێنن بۆ پشتیوانی گەشەکردنی. 
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەزانکۆی واشنتن کراوە، ئەم جۆرە رووەکە دەتوانێ لەنێو شوشە یان ماڵدا بڕوێت و کاریگەری ھەبێ لەسەر پاککردنەوەی ھەوای ناو ماڵەکە و ئەو شوێنەی لێی دانراوە. 

3 مانگ پێشتر - Dec 22 2018 8:40PM
5306
بابه‌تی زیاتر