زانست
زانست
سستمە نوێیەکەی ئایفۆن دامەبەزێنن
SNN: 

چەند راپۆرتێکی ھەواڵی دەربارەی ئەو نوێکارییە بڵاوبۆوە کەکۆمپانیای ئەپڵ ئەمرۆ بۆ بەکارھێنەرانی خۆی بەردەست کرد و بوە ھۆی گرفتێکی گەورە لەئامێرەکانی ئایفۆندا لەجیاتی ئەوەی چارەسەری گرفتەکانی بکات.
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی "ماشابل" سستمی نوێی iOS ١٢.١.٢ وایکردووە بەکارھێنەرانی ئامێرەکانی ئایفۆن نەتوانن مۆبایلەکانیان بەئینتەرنێتەوە ببەستن بەتایبەت ئینتەرنێتی Data Plans لەمۆبایلەکانیاندا.
رێژەیەکی زۆری بەکارھێنەران سکاڵایان لەو ئەپدەیتە نوێیە کردوە و یەکێک لەوانەش دەڵێت دابەزاندنی سستمە نوێیەکە وایکردوە کەناچاربن دووبارە ریستارت بەمۆبایلەکانیان بکەن و ئەپدەیتی Settingی پەیوەندی بەھێڵی تەلەفۆنەکەشیانەوە بکەن.
بەپێی زانیارییەکان ئەپڵ ئەم نوێکاری سستمەی بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ چارەسەری گرفتی پەیوەندیی لەنوێترین مۆبایلەکانی ئایفۆن لەتورکیا ئاشکراکردوە بەڵام وادیارە دەرەنجامی پێچەوانەی ھەبووە. 

مانگ پێشتر - Dec 24 2018 8:33PM
3648
بابه‌تی زیاتر