ترافیک
بەڤیدیۆ: رووسیا بارھەڵگرێکی نوێی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای Tonarی رووسی نمونەیەکی نوێی بارھەڵگرە زەبەلاحەکانی خۆی ئاشکراکرد کەدەتوانێ کێشی زۆر بگوێزێتەوە. 
بارھەڵگری نوێی Tonar-٧٥٠٢ بزوێنەرێکی ١٩ لیتری ھەیە کەگوڕی ٧٥٠ ئەسپ و سستمی ٦X٦ و سستمی ھەڵواسینی تایبەتی ھەیە کەبتوانێ سەختترین رێگاکان تێپەڕێنێت.
بارھەڵگرەکە دروستکراوە بۆ گواستنەوەی خۆڵ و بەرد لەکۆگاکانی ئەڵماس و کانزاکان لەروسیا کەدوو عارەبانەی ھەیە کەتایەی گەورەیان ھەیە و قەبارەی ھەریەکەیان ٣٩.٥ مەترە سێیجایە کەدەتوانێ ١٢٥ تۆن بەیەک جار بگوێزێتەوە.
ئەم ئۆتۆمبیلە لەسەختترین کەشوھەوادا کاردەکات و لەپلەی گەرمای ٦٠ پلە ژێر سفر و ٥٠ پلە سەروو سفر کاردەکات و چوار ئەیرباگی ھەیە و کوشنی نەرم و گەرمی و ساردکەرەوەیە و سستمی پەیوەندیی بێ وایەر و GPSی ھەیە. 

6 مانگ پێشتر - Dec 24 2018 8:57PM
9492
بابه‌تی زیاتر