زانست
زانست
مژدەیەک بۆ بەکارھێنەرانی XboX one
SNN: 

کۆمپانیای Razer خواستی خۆی بۆ بەرھەمھێنانی کیبۆرد و ماوسێکی نوێ خستەروو کەتایبەتە بەھەوادارانی ڤیدیۆگەیمەکانی XboX One . 
ھەردوو پارچەکە بە Razer Turret ناسراوە کەسەکۆیەکی بچوکی ھەیە لەناویدا دانراوە و دەکرێ لەلایەکەوە دەربھێنرێت بۆ دانانی ماوس لەکاتی بەکارھێنانی بەو جۆرە بەکارھێنەرەکە پێویستی بەمێزێکی تایبەت نابێت بۆ کارپێکردنی. 
ھەردوو پارچەکە لەرێی پەیوەندی بێ وایەرەو بلوتوسەوە کاردەکات و کیبۆردەکە چەند دوگمەیەکی گونجاوی دەبێ بۆ یاریکردن و ھەریەکەیان بەرگەی ١٩ ملیۆن فشارکردن دەگرێت.
دەکرێ باتریی کیبۆردەکە لەرێی USB یەوە بارگاوی بکرێتەوە و باترییەکەی بەرگەی ٤٠ سەعات کارکردنی بەردەوام دەگرێت. 

3 مانگ پێشتر - Dec 24 2018 9:05PM
6095
بابه‌تی زیاتر