ژینگه
ژینگه
دارێکی دارستانیی دەگمەن لەناوچوو
SNN: 

زانایان جۆرێکی نوێی داری دارستانیان دەستنیشان کرد کەپێیان وایە بەر لەوەی ناوی بنێن لەناوچووە لەسروشتدا نەماوە، ئەمەش جۆرێکی زۆر دەگمەن بوە لەناوچە پارێزراوەکانی دارستانی خۆرئاوای ئەفریقیا ھەبوە. 
دەرکەوت کەلابردنی دارستانەکان و دەستوەردانی مرۆڤ بۆتە ھۆی لەناوبردنی ئەو جۆرە دارەی کەبە Vepris Bali ناسراوە و زانایان پێیان وایە سودی ھەبوە وەک دژە میکرۆب و مەلاریا کەتایبەتمەندییەک بوە لەنێو زەیتەکەیدا ھەبوە. 
زانایان بەھیوان ھاوشێوەکانی لەکامیرۆن بدۆزنەوە بەر لەوەی تەواو لەناوبچێت لەسروشتدا بەوپێیەی لەساڵی ١٩٥١ دا ٨٠ جۆری لێ دۆزراوەتەوە بەڵام لەو کاتەوە نەبینراوە لەھیچ شوێنێک.

gellerytitle

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Dec 26 2018 10:34AM
816
بابه‌تی زیاتر