زانست
زانست
جێگرەوەی ئەپڵ ماک بوک بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای شاومی ئامێرێکی نوێی لاپتۆپی بەرھەم ھێنا کەتێچووی کەمە، کۆمپانیا چینییەکە رایگەیاندوە کەئامێری Mi Notebook Air ی نوێ شاشەیەکی ١٢.٥ ئینجی ھەیە و جێگرەوەی ئەپڵ ماک بوک ١٢ یە .
لاپتۆپە نوێیەکە شاشەیەکی ١٠٨٠ پکسڵی ھەیە و پانی لاتەنیشتەکانی شاشەکە ٥.٧١ ملیمەترە و پرۆسێسەرێکی ئەنتڵ کۆر ئای فایف ی ھەیە. 
رامەکەی ٤ گێگابایت و میمیۆری SSD ی قەبارە ٢٥٦ گێگابایتە. 
کۆمپانیا چینیەکە رایگەیاندوە کەئەستوری ئامێرە نوێیەکە ١٢.٩ ملیمەتر تێ ناپەڕێت و کێشی ١.٠٧ کیلۆگرام کەمترە و باترییەکەی ١١.٥ سەعات کاردەکات و نرخەکەشی ٥٨٠ دۆلارە.

3 مانگ پێشتر - Dec 27 2018 5:28PM
5689
بابه‌تی زیاتر