ترافیک
بەرھەمھێنانی کرووز رادەگیرێت
SNN: 

دوای ئەوەی کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز تێبینی کرد بۆ ماوەی چەندین مانگ دەرەنجامی بەرھەمھێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبیلی چێفرۆلێت کروز بەھەردوو جۆری سیدان و ھاچباک، کەمی کرد، ئەو کۆمپانیا ئەمریکیە بڕیاریدا کەبەرھەمھێنانی لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رابگرێت، ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ راگرتنی چەندین مۆدیلی ترداو داخستنی چەندین کارگەدا ھەرچەندە کرووز فرۆشێکی باشی ھەبوە لەبازارەکانی جیھاندا.
کروز لەئەمریکای باشور فرۆشێکی باشی ھەبوو لە٢٠١٦شدا لەبەرازیل دوو ھێندە فرۆشی ھەبو لەئەرژەنتینیش ٤ ھێندە و نیو زیاتر بوو. 
کۆمپانیاکە پلانی داناوە لە ٢٠١٩ دا مۆدیلێکی نوێی چیفرۆلێت بەرھەم بھێنێت کەتایبەتمەندی پەیوەندیی تۆڕی ٤G یە و مەکینەیەکی ٤ سلندەری تێربۆ چارجەری قەبارە ١.٤ لیتری ھەیە.

3 هەفتە پێشتر - Dec 27 2018 6:43PM
888
بابه‌تی زیاتر