ژینگه
ژینگه
بەم جۆرە سێ ھێندە گەنم بەرھەم دێت
SNN: 

گروپێک لەتوێژەران تەکنیکێکی نوێیان دۆزییەوە کەدەتوانێ بەرھەمھێنانی گەنم لەجیھاندا بگەیەنێتە سێ ھێندە بۆ رووبەرووبونەوەی پێویستی زۆری خۆراک و خواست لەسەری لەجیھاندا. 
گۆڤاری "ووندرفل ئینجێنیرنج"ی ئەمریکی بڵاوکردەوە کەپێشبینی دەکرێ تا ٢٠٥٠ دانیشتوانی جیھان بگاتە ٢ ملیار کەس ئەمەش توشی گرفتی جیھانی و کەمی خۆراکمان دەکات. 
بۆیە زانایان توانیان تەکنیکێک بھێننە کایەوە کەلەشارەزایی ئاژانسی فەزایی ناسا وەرگیراوە، توێژەرانی زانکۆی سیدنی ئەو شێوازە زانستییەیان وەرگرتوە کەبۆ بەرھەمھێنانی خواردن بەکارھاتوە لەمیانی گەشتە فەزاییەکاندا. 
تەکنیکەکە خۆی دەبینێتەوە لەزیادبونی بەرھەمھێنانی گەنم لەنێو خانوی شوشەییدا و بەکارھێنانی سستمێکی رووناکی کەدرێژە شەپۆلی دیاریکراوە بۆ زیاترکردنی بەرھەمھێنانی دانەوێڵە بەئاستێکی بەرزتر و خێراتر. 
ئەو تەکنیکە لەمەودایەکی فراواندایە و لایتی ھەڵمی سۆدیۆم بەکاردێنێت کەتێچووی کەمە تا بەرھەمھێنانی گەنمەکە زۆری تێ نەچێت.

6 مانگ پێشتر - Dec 27 2018 7:24PM
1985
بابه‌تی زیاتر