ژینگه
ژینگه
لە٢٠١٩دا بەم جۆرە دەبیتە ھاوڕێی ژینگە
SNN: 

ئەو ھۆکارانەی کاریگەری نەرێنییان ھەیە بۆ سەر ژینگە زۆرن، پیسبون و زیادبونی گەرمای زەویی لەباوترین کێشەکانە کەرووبەروی ژینگەکەمان بۆتەوە، بۆیە چەند رێنماییەک ھەیە ئەگەر بیگریتە بەر دەتوانیت پیسبونی ژینگە لەساڵی نوێدا کەم بکەیتەوە و بیتە ھاورێی ژینگە: 
١. کەمتر ئۆتۆمبیلەکەت بەکاربھێنە چونکە دەبێتە ھۆی ٢٦%ی پیسبونی جیھان 
٢. کەمتر ئاو سەرف بکە لەچالاکییەکانت وەک خۆشتن و قاپ شتندا. 
٣. کەمتر کارەبا و ئامێرە کارەباییەکان بەکاربھێنە و بەپێی پێویستی.
٤. ھەوڵ بدە جوان ماڵەکەت عەزل بکەیت تا گەرمکەرەوە کەمتر لەزستاندا بەکاربھێنیت 
٥. کەمتر کاغەز و ھاوشێوەکانی بەکاربھێنە تا پاشەڕۆت کەمتر بێت 
٦. ھەوڵ بدە بەشداری بکەیت لەھەڵمەتەکانی رێنمایی و ھۆشیارکردنەوە بۆ دابەزاندن و کەمکردنەوەی پیسبونی ژینگە 
٧. ھەوڵ بدە پاشماوە و خۆڵ و خاشاک فڕێ بدەیتە شوێنی تایبەت بەخۆیەوە بۆ ئەوەی بەئاسانی ریسایکل بکرێت.

3 هەفتە پێشتر - Dec 28 2018 6:11PM
814
بابه‌تی زیاتر