ژینگه
ژینگه
زەوی بەم دیاردە گەردوونیە پێ دەنێتە ساڵی نوێوە
SNN: 

لەماوەی کەمتر لە چوار ھەفتەدا رەنگی مانگ دەگۆڕێ بۆ سور و لەئاسماندا بەشێوەیەکی گەورەتر دەبینرێت ئەمەش دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەنە. 
نیوەی دانیشتوانی گۆی زەویی دەرفەتیان دەبێ ئەم مانگە زەبەلاحە ببینن کەبە"مانگی زەبەلاحی خوێنی" ناسراوە.
لەھەرشوێنێکی قاڕەی ئەمریکادا لەرۆژی ٢٠ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ بیت دەتوانیت لەسەعات ٧:١٥ بۆ ١٠:٤٥ ی ئێوارە مانگ بەو رەنگە سورە مەیلەو پرتەقاڵییە ببینیت. 
دانیشتوانی ئەوروپا و ئەفریقاش ئەو دیاردەیە لە٢١ ی مانگ دەبینن سەعات ٩:١٥ی ئێوارە. 
دانیشتوانی ئاسیا و ئوسترالیا توانای بینینی ئەم دیاردەیەیان نابێت. 
بەو جۆرە مانگ لەنزیکترین خاڵیدا دەبێت لەزەوییەوە و ئەمەش تەنیا مانگ گیرانێکی ئاسایی نابێت بەڵکو شەبەنگی سەوز و وەنەوشەیی لەنێو بەرگەھەوادا دەنەخشێنێت.

3 هەفتە پێشتر - Dec 29 2018 10:52AM
1157
بابه‌تی زیاتر