ترافیک
چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتوچۆ دۆزرایەوە
SNN: 

ھەرچەندە زۆر سەیردیارە بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ شێوازێکی سیحری بۆ پاراستن و کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتوچۆ لەسەر رێگا سەرەکییەکان دۆزرایەوە.
زانایانی زانکۆی ساسکسی بریتانی بۆیان دەرکەوت کەبەکارھێنانی بۆنبڕە لەنێو ئۆتۆمبیلدا دەبێتە ھۆی ھێورکردنەوەی دەروونی شۆفێران وزیادکردنی تەرکیزیان. 
زانایان ئەم رێگەیەیان لەسەر چەند شۆفێرێک تاقیکردەوە بەپشت بەستن بەبۆنە جیاوازەکان لەنێویاندا بۆنی گوڵ و لیمۆ و میسک. 
دەرکەوت بۆنی گوڵ دەتوانێ میزاجی شۆفێران ئاسایی بکاتەوە و ئەمەش رووداوەکانی ھاتوچۆ کەمتر بکاتەوە کەزۆربەیان بەھۆکاری کەمی تەرکیز و توڕەیی لەرادەبەدەر دروست دەبن و ئەمەش بۆتە ھۆی کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتوچۆ بەرێژەی ٦٤%.
توێژینەوەکە دوپاتیکردۆتەوە کەپرژاندنی بۆنی گوڵ لەئۆتۆمبیلدا بەشێوەیەکی خێراتر مێشک ھێوردەکاتەوە و ئاگاداری دەکاتەوە، ئەمەش پەیوەندیی نێوان ھەستی بۆنکردن و میزاجی مرۆڤ باشتر دەکات. 

3 هەفتە پێشتر - Dec 31 2018 4:10PM
1045
بابه‌تی زیاتر