زانست
زانست
ھواوی ئەم مۆبایلە ھەرزانبەھایەی بەرھەم ھێنا
SNN: 

کۆمپانیای ھواوی چینی مۆبایلێکی نوێی بەناوی "وای ٧ پرۆ" لەبازارەکانی ڤێتنامدا ئاشکراکرد بەنرخی ١٦٩ دۆلار. 
مۆبایلەکە شاشەیەکی چەماوەی ٦.٢ ئینجی ھەیە و پرۆسێسەرێکی ١.٨ گێگاھێرتز لەجۆری کوالکۆم سناپدراگۆن ٤٥٠ ی ھەیە 
مۆبایلەکە رامێکی ٣ گێگابایتی ھەیە لەگەڵ میمۆرییەکی ٣٢ گێگابایت کەدەکرێ زیاد بکرێ بۆ ٥١٢ گێگابایت.
مۆبایلەکە بەسستمی ئەندرۆید ٨.١ کاردەکات و باترییەکی ٤ ھەزار میلی ئەمپێری ھەیە و کامێرای پێشەوەی ١٦ مێگاپکسڵە و رووناکی LED ی ھەیە.

6 مانگ پێشتر - Dec 31 2018 4:28PM
6894
بابه‌تی زیاتر