زانست
زانست
لەم کاتەدا نابێ مۆبایل بکوژێنیتەوە
SNN: 

بەکارھێنەرانی مۆبایل زۆرجار ریستارت بەمۆبایلەکانیان دەکەن یان دەیکوژێننەوە و دایدەگیرسێننەوە ئەمەش پرۆسەیەکی سادە و بێ گرفتە. 
تەنیا پەنجە بەدوگمەی لاتەنیشتدا دەنێیت و نامەیەک دەردەکەوێ Slide to power off دەبینیت لەشاشەکەدا تا ئامێرەکە بکوژێتەوە.
لەوبارەیەوە "بیرتۆن کیلسۆ"ی شارەزای تەکنیکی دەڵێت ریستارت کردنی مۆبایلی ئایفۆن نابێتە ھۆی زیان ئەگەر مۆبایلەکە لەباری سروشتی خۆیدا بێت، بەڵام کاتێ مۆبایلەکە لەکاتی ئەپدەیتکردندا بێت و بیکوژێنیتەوە زیانت پێ دەگەیەنێت.
کیلسۆ ھۆشداری دەدات لەو کوژاندنەوەیە چونکە دەبێتە ھۆی لەناوچون و سڕینەوەی ھەموو داتاکانت لەمۆبایلی ئەپڵدا. 
ئەو شارەزایە رێنمایی دەدات کەکاتی پێویست بدرێتە ھەموو ئەپدەیتەکان تا بێتە سەر مۆبایلەکە ئەگەر لەکاتی نەگونجاویشدا ھات لەرۆژدا.
کیلسۆ دەڵێ لەم کاتەدا مۆبایل بکوژێنیتەوە ئایفۆنەکەت لەکار دەخات و چیتر ناتوانی بەکاری بھێنیت. 

6 مانگ پێشتر - Jan 2 2019 9:35AM
8755
بابه‌تی زیاتر