لەکوردستانەوە
بەمجۆرە ئاگاداری گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی بە
SNN: 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وێب سایتێکی نوێ و ئەپڵکەیشنێکی خستەکار بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان و گەشتیاران و ئاگاداربوون لەکاتی گەشتەکان.
لەوبارەیەوە بەشی پەیوەندیەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وێب سایتێکی نوێ و ئەپڵکەیشنێکی بۆ ھەردوو سیستەمی (IOS – Android ) ی بە ھەرسێ زمانی (کوردی و عربی وEnglish) خستۆتەکار بۆ بەکارھێنەرانی کەلەئێستادا بەردەستە و دەتوانن سودمەندبن لە زانیارییەکانی بۆ زانینی کاتی گەشتەکان و کەش و ھەوا و خزمەتگوزارییەکانی تری ناو فڕۆکەخانە.
قەبارەی ئەم ئەپڵیکەیشنە تەنیا  ١٧.٣ مێگابایتە و بۆ ئایپادیش دادەبەزێت تەنیا لەئەپ ستۆر بنوسە "Sul. International Airport ٤" و ئەپڵیکەیشنەکە بەئاسانی دادەبەزێت.

5 مانگ پێشتر - Jan 3 2019 11:57AM
1649
بابه‌تی زیاتر