کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
پاڵکەوتن لەگەڵ منداڵ لەم نەخۆشیە دەیپارێزێت
SNN: 

ژمارەیەک لەزانایان دەڵێن پاڵکەوتن لەگەڵ منداڵدا شتێکی گرنگ و بەسودە و گرفتی نەخۆشیییەکانی مێشک ناھێڵێت کەلەکاتێکی دواتری ژیانیاندا توشیان دەبێت 
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی The Sun ی بریتانی، منداڵان پێویستیان بەپەیوەندیی جەستەیی بەھێز ھەیە لەگەڵ باوک و دایکدا و دەبێ باوکان کات بدۆزنەوە بۆ ئەم پەیوەندییە و چیرۆکیان بۆ باس بکەن. 
دکتۆر ولیام سیرز پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان لەئەمریکا دەڵێت باشترین رێگا بۆ پەروەردەکردنی منداڵ تا لەئایندەدا سەلامەت بن و سەقامگیر بن لەرووی دەروونییەوە ئەوەیە لەکاتی خەوتندا لەپاڵیاندا بکەون، ھاوکات سۆزان کراوس وایتبۆرن مامۆستای زانستییە دەروونییەکانی زانکۆی ماساچۆستس ئەمھرست دەڵێت چەند بەڵگەیەک ھەیە لەسەر ئەوەی بەسەربردنی کات لەگەڵ منداڵان دا وادەکات سەرکەوتووتر بن. 

5 مانگ پێشتر - Jan 5 2019 5:49PM
28130
بابه‌تی زیاتر