جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
ئاسەواری گەرما بەتەختەوە ناھێڵێت
SNN: 

دار و تەختەی نێو ماڵ ھەندێ جار توشی زیان دەبێت کاتێ شتی گەرمی لەسەر دادەنێیت و ئەمەش بەپێکھاتە پاکەرەوە ئاساییەکان لاناچێت، بۆیە خانمێکی ئوسترالیی شێوازێکی نوێی ئاشکراکردووە بۆ لابردنی ئاسەوارەکانی گەرمی لەسەری بەبەکارھێنانی ئوتو. 
ئەو ژنە وێنەی دوو تەختەی داناوە کەیەکێکیان پەڵەی سپی پێوەیە و ئەوی تریش پەڵەکەی نەھێشتووە، ئەو ژنە رایگەیاندوە کەئوتوی بەکارھێناوە و لەسەر گەرمای کەم و بەبێ ھەڵم بەکاری ھێناوە لەگەڵ خاولیەکی بچوکدا کەدایپۆشیوە و ئوتووەکەی کەمێک لەسەر داناوە. 
ئەم پۆستەی ئەو خانمە لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بوە جێ سەرنج و رەزامەندی ھەمووان و رازی بون لەبەکارھێنانی بەھۆی دووبارەکردنەوەیەی و بەکارھێنانییەوە.
ھەندێ کەسی تر موجەفیفەی قژیان بەکارھێناوە و دەرکەوتوە کەرێگاکانی تر سودیان نیە و تەنیا ئەم شێوازە گرنگە و بەسودە.

3 مانگ پێشتر - Jan 6 2019 9:09AM
33489
بابه‌تی زیاتر