لەکوردستانەوە
ڕێز لەباشترین فەرمانبەرانی شارەوانی گیرا
SNN: کۆسار مەحمود

سەرۆکایەتی شارەوانی ھەڵەبجە مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ ژمارەیەک فەرمانبەر لەبەرامبەر کارەکانی ساڵی ڕابردویان ڕێکخست و سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت ساڵی داھاتو بەشێوەی باشتر ئەم مەراسیمە ڕێکدەخەین کە وەک ھاندانێک وایە بۆ فەرمانبەران.

gellerytitle

کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: ئەم مەراسیمە بۆ دەستخۆشی لەسەرجەم فەرمانبەران و پیرۆزبایی ساڵی نوێیە لێیان و داوایان لێدەکەین ئەمساڵ بە گوڕوتینی زیاتر و لێپرسراوانەتر کارەکانیان بەڕێوەبەرن لەپێناو خزمەتی ھاوڵاتیان.

gellerytitle

وتیشی : جێی دەستخۆشی و پێزانینە لەم بارودۆخەدا فەرمانبەران کارەکانیان بەڕێ کردووە، بۆیە بەپێویستمان زانی دڵسۆزی فەرمانبەرانمان بۆ دەرکەوێت و چەند فەرمانبەرێک وەک نمونەی ساڵ دیاری بکرێن

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد: لەمەراسیمەکەدا شەش فەرمانبەر خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا ، دوو فەرمانبەری گرێبەست و لێرسراوی بەشەکان لەگەڵ چواری فەرمانبەر لەبەشەکانی تر.

gellerytitle

سەرۆکی شارەوانی ئەوەشیخستەڕوو : دیاریکردنەکان بەپێوەری ئەوەی دڵسۆزی لەدەوامکردن و دەرەنجامی کارەکانیان کەبەکەمترین کات جێبەجێیان کردوە..

gellerytitle

gellerytitle

5 مانگ پێشتر - Jan 6 2019 2:55PM
36461
بابه‌تی زیاتر