لەکوردستانەوە
لەزستاندا بەم جۆرە گوڵەکانت بپارێزە
SNN: کۆسار مەحمود

وەرزی زستان  و دابەزینی پلەکانی گەرما لەم کاتەدا ، کاری لە گوڵی ماڵان کردوەو ھەندێکی لەناوچوون و شارەزایەکی پەروەردەکردنی گوڵیش چۆنیەتی پاراستنی دەخاتەڕوو.

gellerytitle

لەوبارەیەوە "بڕوا جەمال" شارەزای پەروەردەکردنی گوڵ بەSNNی ڕاگەیاند : زۆرجار سەرما یاخود گڕە لەوەرزی ھاویندا دەبێتە ھۆی لەناوچونی گوڵەکان بۆیە دەبێ بەباشی بپارێزرێن و خزمەت بکرێن .

gellerytitle

وتیشی : لەم وەرزی سەرما و زستانەدا پێویستە کەشێک بڕەخسێنیت پلەی گەرمی گوڵەکان لەپلەی گەرمی ۱۰ یان ۱٥ پلە بۆ ۲٥ پلەی گەرمی بن و بەوشێوە پارێزراو دەبن نابێ کەشەکە زۆر سارد بێ یان زۆر گەرم بێ.

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : لەئێستادا ئێمە بە ژوری پلاستیکی یان نایلۆن و دابینکردنی ئاگر ئەو کەشەمان بۆ گوڵەکان دروست کردوە ، بۆ ماڵانیش دەتوانرێت بەنایلۆن پارێزگاری لەھەوا بۆ گوڵەکان دروست بکرێت یان چەند جۆرێکی پەین ھەیە کەڕێژەی گەرمی زۆرە ،

gellerytitle

دەکرێ ئەوەش تێکەڵی ئەو خۆڵەی گوڵەکان بکرێت و گەرماکەیان زیاد دەکات ، بەمەش پارێزراو دەبن لە لەناوچوون

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Jan 9 2019 7:28PM
13201
بابه‌تی زیاتر