لەکوردستانەوە
ئاگادارییەکی بەپەلە لەبەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە
SNN: 

بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لەھاووڵاتیان دەکات لەکاتی دابەزینی پلەی گەرمادا پەیڕەوی ئەمانەی خوارەوە بکەن: 
١.ئاو نەڕێژنە کۆڵان و شەقامەکان چونکە دەبێتە بەفیڕۆدانی ئاو و بەھۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و کارەساتی ئوتومبێل و دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە .
٢.پێوەری ئاو داپۆشن بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆی شکاندنی .
٣.دەزولەیەک ئاو بکەنەوە بۆئەوەی نەبێتە بەستنی ھۆی بۆری ئاو 
٤.لەکاتی بەستنی بۆری ئاودا بە کەمێک ئاوی گەرم بکەن بە بەلوعە و بۆریەکاندا بۆئەوەی نەبێتە ھۆی شکاندنیان.
5 مانگ پێشتر - Jan 9 2019 8:40PM
17048
بابه‌تی زیاتر