ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
له‌30 ده‌قیقه‌ راكردن زیاتر كالۆری‌ ده‌سوتێنێت
SNN: 

له‌دوای‌ رۆژێكی ته‌واو له‌ماندوێتی هه‌مووان ده‌گه‌رێینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و حه‌مام یان دوشێكی گه‌رم ده‌كه‌ین به‌لاَم نازانین ده‌توانین به‌شێوازێك جێی‌ راكردن و وه‌رزش بگرینه‌وه‌. 

ئه‌و شێوازه‌ خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ له‌پاڵكه‌وتن له‌نێو بانیۆ یان حه‌مامی گه‌رمدا كه‌شاره‌زایان ده‌ڵێن هێنده‌ی‌ 30 ده‌قیقه‌ به‌پێ رۆشتن یان راكردن كالۆری‌ زیاده‌ ده‌سوتێنێت.

ئاوه‌ گه‌رمه‌كه‌ هانده‌ری‌ هێوربوونه‌وه‌یه‌ و كالۆری‌ زیاده‌ ده‌سوتێنێت كه‌رێژه‌كه‌ی‌ زیادتره‌ له‌وه‌ی‌ به‌پایسكلسواری‌ ده‌یسوتێنیت، هاوكات كالۆری‌ ده‌توێنێته‌وه‌ و پله‌ی‌ گه‌رمای‌ له‌ش زیاد ده‌كات.

توێژه‌ران هه‌روه‌ها تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ئاوی گه‌رمدا پاڵ ده‌كه‌ون به‌مه‌رجێك سه‌ریان له‌سه‌روو ئاوه‌كه‌وه‌ بێت و نقوم نه‌بن، ئاشتی شه‌كر له‌خوێنیاندا داده‌به‌زێت ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌بۆچی له‌فنله‌ندا ساونا وه‌ك چاره‌سه‌ری سروشتی ده‌بینرێت.

هەفتە پێشتر - Jan 10 2019 9:33AM
13471
بابه‌تی زیاتر