لەکوردستانەوە
ڕێزمانی ھەورامی بڵاودەکرێتەوە
SNN: کۆسار مەحمود

یانەی سیاو چەمانە لەھەڵەبجە مەراسیمێکی بۆ بڵاوکردنەوەو ناساندنی کتێبی ڕازوانی ھەورامی ڕێکخست و نوسەری کتێبەکەش دەڵێت ئەم بەرھەمە بەدۆکیومێنت کردنی زمانی ھەورامیەو چەندین نەوە سودی لێدەبینێت

gellerytitle

لەوبارەیەوە ناجیح گوڵپی نوسەری کتێبی ڕازوانی ھەورامی بە SNNی ڕاگەیاند : زمانێکی ھەورامی زمانێکی کۆنە ھەزاران ساڵە ھەیە ھەرچەندە پێشتر ھەوڵ ھەبووە بۆ پاراستن و بڵاوکردنەوەی ئەم زمانە بەڵام لەئاستێکی زۆر باشدا نەبوون و ئەکرێ ئەمەش تەواوکەری ئەوان بێت

gellerytitle

وتیشی : بەھۆی ئەوەی زمانی دایکە ، بەئەرکی سەرشانم زانی ڕێزمانێکی تایبەت بنوسم بەزمانی ھەورامی، پێشتر نوسراوە لەسەر ڕێزمانی ھەورامی بەڵام بەسۆرانی یان فارسی نوسراوەو ئەمە یەکەم جارە بەھەورامی باس لەڕێزمانەکە بکرێت.

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد: کتێبەکە بە زمانێکی زۆر باش و پاراو نوسراوەو دەتوانرێت سودی لێببینرێت ، و بۆ ئێستاو چەندین نەوە دواتر دەمێنێتەوەو وەک دۆکیومێنتێک وایە.

gellerytitle

نوسەری کتێبەکە ئەوەشی خستەڕوو : کاتێک کتێب ئەنوسم سەیری سەرچاوەی پێشتر ئەکەم ، ئێستاش سودی لێ ئەبینم بۆ بەراوردکاری و باشترکردنی نوسین ،ئەم ھەوڵانەش وائەکات زمان نەمرێت و بە زیندوویی بمێنێتەوەو داواش دەکەم لەخوێنەران سەرنج و تێبینیەکانی کتێبەکە بخەنەڕوو بۆئەوەی لەچاپی داھاتوودا دەوڵەمەندتر بێت.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

5 مانگ پێشتر - Jan 10 2019 8:51PM
19013
بابه‌تی زیاتر