ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
جگەری مریشک چارەسەری ئەم نەخۆشیە دەکات
SNN: 

جگەری مریشک لەخۆراکە بەتامەکانە و کەسانێکی زۆر حەزیان لێیەتی بەھەرجۆرێک بێت بیخۆن، بەڵام چەندین سودیشی ھەیە کەبەم جۆرە ئاماژەی پێ دەکەین. 
جگەری مریشک چەندین رەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆ لەشی مرۆڤ وەک ڤیتامین بی ١٢ و ئەی، لەگەڵ رێژەیەک ئاسن و فۆلیک ئەسید. 
١. جگەری مریشک ھاوکارە لەباشترکردنی ئەرکەکانی خانەی لەش و سنوردارکردنی ھەستکردن بەماندوێتی و تێکچونی میزاج. 
٢. بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین A یەوە باشترینە بۆ کەمکردنەوەی ھەوکرن و لاوازی بەرگری. 
٣. لەخۆراکە بەتامەکانە بۆ ئەو کەسانەی رووبەروی نەخۆشی کەم خوێنی بونەتەوە بەتایبەتی ئەنیمیا، بەخواردنی رێژەی ئاسن لەلەشدا زیاد دەکات. 
٤. ھەرس باشتر دەکات و گرفتی گەدە ناھێڵێت 
٥. سستمی دەماری لەش بەھێز دەکات 
٦. ژنان بەپیت دەکات و ئەگەری دووگیانی زیاتر دەکات 
٧. لەش پاک دەکاتەوە لەژەھری کەڵەکەبوو 
٨. خانەکانی جگەر چالاک دەکات و ئەگەری توشبون بەڤایرۆس کەمتر دەکاتەوە
٩. پارێزگاری لەتەندروستی دڵ دەکات و ئەگەری توشبون بەجەڵتە کەم دەکاتەوە.

5 مانگ پێشتر - Jan 10 2019 9:24PM
28758
بابه‌تی زیاتر