کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
راستگۆییت لەجۆری مۆبایلەکەتەوە بزانە
SNN: 

یەکەم توێژینەوە پەیوەندیی نێوان کەسایەتی و جۆری مۆبایل ئاشکرا دەکات و زانایانی دەروونناسیش دەڵێن خاوەنی مۆبایلەکانی ئەندرۆید راستگۆترن لەوانەی ئایفۆنیان پێیە. 
بەپێی توێژینەوەکەی زانایانی ھەردوو زانکۆی "لینکۆڵن" و "لانکستەر" مۆبایل بۆتە درێژکراوە و بەشێک لەمرۆڤایەتی، دوای تاقیکردنەوەی داتاکانی ٥٠٠ بەکارھێنەری ھەردوو مۆبایلەکە، دەرکەوتوە کەبەکارھێنەرانی ئایفۆن ئەگەری ھەیە تەمەنیان کەمتر بێت و ژنان زیاتر مۆبایلەکانیان ھەیە وەک لەپیاوان، و دوو ھێندە لەپیاوان زیاتر ئایفۆنیان ھەیە. 
لەبەرامبەریشدا بەکارھێنەرانی ئەندرۆید پیاوان و بەساڵاچووانن و راستگۆترن و زیاتر بڕیاری پەسەند دەدەن و ئەگەری کەمترە بنەماکان بشکێنن بۆ بەدیھێنانی دەستکەوتی تایبەتی و کەمتر گرنگی بەسامان و شوێن دەدەن.
لەوبارەیەوە دکتۆر "دەیڤید ئەلیس" لەزانکۆی لانکستەر رایگەیاندووە ئەمە یەکەمین جارە شێوازی ھەڵبژاردنی تاک بۆ مۆبایلەکەی ببێتە ھۆی دەستەبەرکردنی بەڵگەی بەسود کاتێ پەیوەندی دەبێ بەپێشبینی کەسایەتی و تایبەتمەندییەکانییەوە. 

5 مانگ پێشتر - Jan 10 2019 9:33PM
19754
بابه‌تی زیاتر