ترافیک
پسپۆڕان ماوەی گەرمکردنی ئۆتۆمبیل ئاشکرادەکەن
SNN: 

گەرمکردنی ئۆتۆمبیل لەبەیانیانی زستاندا بۆتە نەریتێکی باو لەلای شۆفێران و بەجیاوازی جۆری ئۆتۆمبیلەکانەوە، لەرۆژە ساردەکاندا شۆفێر ماوەی زیاتر لە ١٠ دەقیقە چاوەرێ دەکات تا ئۆتۆمبیلەکەی گەرم بکات و پێی وایە بەم جۆرە مەکینەکەی دەپارێزێت.
بەڵام ئەمە ھەڵەیە بۆ ئۆتۆمبیلە نوێیەکان کەپشت بەسستمی ئەلکترۆنیی ناردنی بەنزین دەبەستن Fuel Injection کەوەزارەتی ووزەی ئەمریکی دووپاتیکردۆتەوە کەکۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیل وایکردوە ئۆتۆمبیلە نوێیەکان ھەستەوەر و تەکنیکی تایبەتی ھەبێ بۆ کۆنترۆڵی رێژەی ھەوا و سوتەمەنی لەژوری سوتانی مەکینەدا بۆ گەیشتنە پلەیەکی گەرما لەمەکینەکە لەخێراترین کاتدا ئەمەش وادەکات ئۆتۆمبیلەکە پێویستی بەگەرم کردن نەبێت. 
ئاژانسی ئەمریکی بۆ پاراستنی ژینگە رایگەیاندوە کەئۆتۆمبیلە نوێیەکان پلەی گەرمای نمونەیی ھەیە بۆ کارکردنی لەکاتی رۆشتندا ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمتر سەرفکردنی سوتەمەنی و پێویست بەماوەی گەرمکردن نەبێت لەکاتی کارکردنی مەکینەدا بەر لەلێخوڕینی.
بەڵام ئۆتۆمبیلە کۆنەکان و ئەوەی کابرێتەری ھەیە پشت بەو سستمە نابەستێت و ئاژانسە ئەمریکییەکەش رایگەیاندوە ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە پێویستیان بەگەرمکردنە بۆ ماوەی تەنیا ١ دەقیقە بەر لەجوڵان، بۆ ئەوەی رۆنەکە بچێتەوە نێو مەکینەکە و گەرمی ئاسایی خۆی تا کاری خۆی بکات.
لەوەڵامی پرسیاری ئایا پێویستە ئۆتۆمبیل گەرم بکرێ، شارەزای ئەڵمانی "ئۆلریش کۆستەر" رایگەیاندووە کاتێ دەست بەرۆشتن دەکەیت پێویستە بەخێرایی کەم بڕۆیت و ئەمەش بەپێی جۆری مەکینەکە دەگۆڕێت، مەکینەی گەورەی گاز پێویستە ماوەی ١٠ کیلۆمەتر بەھێواشی ببڕێت ئەوکات گەرم دەبێت، مەکینەی بچوکی بەنزینیش نیوەی ئەو ماوەیەشی ناوێت بۆ گەرم بوون. 

2 مانگ پێشتر - Jan 10 2019 10:08PM
50096
بابه‌تی زیاتر
کامێرای چاودێری لەناو ئۆتۆمبیلیشدا دادەنرێت ...
رەینج رۆڤەر ئیڤۆکی نوێ بەرھەم دێت ...
نیسان ئۆتۆمبیلی نوێی ئاشکراکرد ...
کەتایەکانت بووە ئەم ڕەنگە یەکسەر دەبێ بیگۆڕیت...
بەڤیدیۆ: کاریگەری تەقینی تایە لەخێرایی ٢٩٠ دا...
فۆرد ئیکسپلورەر خۆی تایەکانی پەنچەری دەکات ...
ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا بدزیت فرمێسکت پێ دەڕێژێ ...
لەبەر ئەم ھۆکارانە ئۆتۆمبیلەکەت بەنزین زۆر سەرف دەکات...
قەڵایەکی گوللەنەبڕە لەسەر تایە ...
بڕیارێک لەبارەی فۆرد تۆرەس و کروزەوە درا ...
بۆ ئەو شۆفێرانەی گەشت دەکەن پەیڕەویی ئەم رێنماییانە بکە...
تایەی نوێ بۆ پێشەوە دەبەستیت یان بۆ دواوە؟ ...
تاچەند ئاساییە ریقنەی باڵندە لەئۆتۆمبیل نەکەیتەوە...
بەڤیدیۆ: مۆدیلی نوێی مرسیدس GLC ٢٠٢٠ ئاشکرابوو ...
لەم کاتەدا دەبێ یەکسەر ئاوی رادێتەر بگۆڕیت ...
بەم مەرجانە چاویلکەی دژە خۆر بەکاربھێنە لەکاتی شۆفێریدا...
ھۆکاری لەرزینی دۆسەی بەنزین لەکاتی شۆفێریدا...
بەم جۆرە بەبێ سەرپێچی لەترافیک لایت دەردەچیت ...