ژینگه
ژینگه
پرۆگرامێک پێشبینی بومەلەرزەی بەھێز دەکات
SNN: 

توێژەرانی زانکۆی تەکساسی ئەمریکی بەرنامەیەک بەکاردەھێنن بۆ گەڕان تا بزانن ئایا بومەلەرزەکان کەلەنزیک کەناراوەکانی ژاپۆن بەدیکراوە پەیوەندیی ھەیە بەبومەلەرزەی وێرانکەری "تۆھۆکۆوە. 
پرۆگرامەکە بەئامانجی تێگەیاندنی زانایانە لەبارەی بومەلەرزە بەھێزەکان و باشترکردنی توانای تێگەیشن لەمەترسی بومەلەرزەکانە پێش روودانی.
لەوبارەیەوە تۆرستن بیکەر مامۆستای زانستی جیۆلۆجی و توێژەر لەزانکۆی تەکساسی ئەمریکی دووپاتی کردەوە کەئەمە  یەکەمین توێژینەوەیە کەباس لەچالاکییەکانی بومەلەزرە دەکات کەبەر لەبومەلەرزەی تۆھۆکۆ روویداوە.
وێبسایتی "ساینس دەیلی" ئاشکرایکردوە بەشێک لەتوێژاڵی زەویی لەنزیک ئەو شوێنەی بومەلەرزەکە چەندین ساڵ لەمەوبەر رووبەروی فشار بۆتەوە لەرێی خستنەرووی ئەم خاڵەوە توێژینەوەکەبەردەوام دەبێ لەبارەی تێکچونەکانی توێژاڵی زەویی و تێگەیشتن لەبارەی ھۆکارەکەیەوە. 
لەرێی ئەو بەرنامە نوێیەوە لەو داتایانە تێدەگەیت کەبومەلەرزە چەند لەو ناوچانە روویانداوە و بەراوردی دەکرێت لەگەڵ گۆرانکاری توێژاڵی زەوییدا ئەمەش ھاوکاری توێژەران دەکات بۆ توێژینەوە لەبارەی ئەو ھێزەی دەبێتە ھۆی گۆڕینی چینەکانی زەویی و بەھێزکردنی ئەو بەرنامە کۆمپیوتەرییە بۆ باشترکردنی پێشبینیکردن بەر لەروودانی.

مانگ پێشتر - Jan 13 2019 5:11PM
28568
بابه‌تی زیاتر