کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ بیرۆکەی ھەڵە لەبارەی ھاوسەرێتییەوە
SNN: 

ھەندێ جار بیرۆکەی ھەڵە و باو لەبارەی ھاوسەرێتییەوە دروست دەبێت ئەمەش لەنێوانی خەڵکدا باو دەبێ و بەبیرۆکە و یاسای راست حسابی بۆ دەکرێت ، لەوبارەیەوە وێبسایتی "Womens for change" لەزاری پرۆفیسۆر "جۆن گۆتمان" مامۆستای پەیوەندیی ھاوسەرێتی لەپەیمانگەی "گۆتمان" ھەندێ بیرۆکەی ھەڵەی لەبارەی پەیوەندیی ھاوسەرێتییەوە خستەروو: 
١. گرنگیدان بەبابەتە ھاوبەشەکان رۆڵێکی گرنگیان ھەیە لەپەیوەندی ھاوسەرێتیدا بەڵام ئەوەی گرنگە شێوازی ئەنجامدانی ئەو گرنگیانەیە نەک خۆی. 
٢. بەر لەخەوتن کێشەکانت چارەسەر بکە تا دەرەنجامی پێچەوانەی لێ نەکەوێتەوە، لەکاتێکدا پێویستە چاوەرێ بکەیت تا لایەنێک ھێمن دەبێتەوە و پێکەوە دور لەتوڕەیی و نیگەرانی چارەسەری دۆخەکە بکەن.
٣. داوای راوێژ لەکەسانی تر نیشانەی لاوازییە: بەڵام ئەمە وانیە و ئاماژەی پابەندبونی کەسەکانە بەپەیوەندییەکە و ھەستکردن بەبەرپرسیارێتی. 
٤. ناپاکی ھۆکاری سەرەکیی جیابوونەوەیە، کەسانێک پێیان وایە زۆربەی پەیوەندییە ھاوسەرێتییەکان بەشکست کۆتاییان دێت بەھۆی ناپاکی یەکێک لەلایەنەکان و ھاوسەرەکان دەبێتە ھۆی جیابوونەوە.
٥. کاتێکی درێژ بەسەر ھاوسەرێتییدا تێپەڕبێت دەبێتە ھۆی بێتاقەتی و بێزاریی: ئەمەش ھەڵەیە کەدەڵێت ھاوسەران ھەست بەبێزاری دەکەن کاتێ ماوەیەکی زۆر بەسەر پەیوەندییەکەیاندا تێپەڕێت، چونکە ئەمە تەنیا بەھۆی ناکۆکی و بێزاری ھەستی ھاوسەرانەوە دروست دەبێ و کاتێ نەتوانن چالاکی زیندەگی ئەنجام بدەن کەسەرسامی نەداتە نێو ژیانیانەوە.

مانگ پێشتر - Jan 14 2019 5:01PM
32247
بابه‌تی زیاتر